ئەوروپا پشت لە دۆلار دەكات

زیاتر یۆرۆ بەكاردێنن
یۆرۆ
یۆرۆ

K24 - ھەولێر

ئەوروپا لە پلانی دایە پشت بەستن بە دۆلار كەمبكاتەوە و زیاتر روو لە بەكارھێنانی یۆرۆ بكات.

بەگوێرەی ئاژانسی بلوومبێرگ، یەكێتی ئەوروپا پلانێكی داڕشتووە، بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە رۆڵی جیھان لە بەكارھێنانی یۆرۆ زیاتر بكات، ئەویش وەك ھەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی پێگەی دۆلاری ئەمەریكی لە بازاڕەكانی جیھاندا، ھەروەھا كەمكردنەوەی ئەو مەترسییە داراییانەی كە لە ئەنجامی ھەر سزایەكی ئەمەریكی دروست دەبێت.

یەكێتی ئەوروپا ھەموو ھەوڵێكی خۆی دەدات، بۆ ئەوەی سیاسەتی دەرەكی و بەرژەوەندییە ستراتیژییەكانی زیاتر بپارێزرێت، بە تایبەت كە  ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانی زۆری بە بازاڕەكانی جیھان گەیاندووە.

لە ماوەی رابردوودا ترەمپ كۆمەڵێك سزای بەسەر ژمارەیەك وڵات سەپاندووە، وەك چین ، ئێران ، رووسیا ، كۆریای باكوور و ڤەنزوێلا، بەھۆیەوە كۆمپانیاكان و خزمەتگوزراییەكانی پێدانی پارە لە سەرانسەری جیھان بەشێوەیەكی بەرچاو كاریگەر بوون.