ئه‌ستێره‌یه‌كی كورد په‌یوه‌ندی به خولی توركیا ده‌كات
ئوسامه ره‌شید یاریزانه كورده‌كه‌ی یانه‌ی سانتا كلارای پۆرتوگالی ده‌بێته یاریزانی یانه‌ی رێزا سپۆرتی توركی.
گرێبه‌سته‌كه‌ی ئوسامه ره‌شید له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریزا سپۆری توركی بۆ ماوه‌ی ساڵ و نیوێك ده‌بێت و مووچه‌ی ساڵانه‌شی ده‌گاته 850 هه‌زار دۆلار، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئوسامه له‌م هه‌فته‌یه گه‌شتی توركیا بكات بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی وه‌كو یاریزانی یانه توركیه‌كه پێشكه‌ش بكرێت.
ئوسامه ره‌شید شه‌ش مانگ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی سانتا كلارای پۆرتوگالی ماوه و ئاماده نه‌بوو گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه یانه پۆرتوگالیه‌كه به ناچاری پێش ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی خۆڕایی ده‌ستبه‌رداری ببێت بڕیاریدا ئه‌م یاریزانه ره‌وانه‌ی یانه توركیه‌كه بكات، له به‌رامبه‌ر ئه‌م گرێبه‌سته‌ش سانتا كلارای پۆرتوگالی 150 هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت.
ئوسامه ره‌شید له دایكبوونی شاری كه‌ركووكه و یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش كردووه له سێ ساڵی رابردوو كاپتنی یانه‌ی سانتا كلارا بووه و له وه‌رزی رابردووش نزیك بوو له په‌یوه‌ندیكردن به خولی ئیسپانی به‌ڵام گرێبه‌سته‌كه ئه‌نجام نه‌درا، ئوسامه ده‌بێته سێیه‌م یاریزانی عێراق یاریی بۆ ریزا سپۆر بكات دوای هه‌ریه‌كه له عه‌لی عه‌دنان و زه‌رخام ئیسماعیل.