له ئێران كار بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌كی تایبه‌ت به هاوپه‌یمانی "به‌ره‌ی مقاوه‌مه" ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند، سه‌رقاڵی داڕشتنی پڕۆژه‌یاسایه‌كن، كه تایبه‌ته به "په‌یمانی به‌رگری سوڕگه‌ی به‌ره‌نگاری" و ئامانج له‌و پڕۆژه‌یه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ر هێرشێكی ئیسرائیله.
ئه‌بوفه‌زڵ ئه‌بو تورابی، ئه‌ندامی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران گوتی: ئێستا له هه‌وڵداین واژووی پێویست بۆ پێشكه‌شكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه كۆبكه‌ینه‌وه.
گوتیشی: ئامانجمانه له رێی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌وه، په‌یماننامه‌یه‌كی تایبه‌ت به به‌رگری هاوبه‌ش له نێوان لایه‌نه‌كانی سوڕگه‌ی به‌ره‌نگاری (محور المقاومة) درووست ببێت و هه‌ر كاتێك ئیسرائیل په‌لاماری لایه‌نێكی ئه‌و به‌ره‌یه‌ی دا، به هاوبه‌شی به‌رپه‌رچی بدرێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، وڵاتانی ئه‌ندام له‌و هاوپه‌یمانییه له رووه‌كانی سیاسی، سه‌ربازی و ئابووریی به هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی یه‌كدی ده‌كه‌ن و به‌یه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كان ده‌بنه‌وه.