ئێران: (300) كه‌شتی زه‌ریاییمان هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د راستاد، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری رێكخراوی به‌نده‌ر و ده‌ریاوانی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی خاوه‌نی (300) كه‌شتی زه‌ریاییه، كه توانی تێپه‌ڕێنی به‌ناو ئاوه نێوده‌وڵه‌تی و زه‌ریاكاندا هه‌یه.
به‌رپرسه‌كه‌ی ئێران گوتی: "ئێران خاوه‌نی (6) هه‌زار كه‌شتی دیكه‌ی ئاساییه له جۆری "له‌نج"ی تۆماركراو، كه (4) هه‌زاریان كاران.
راستاد جه‌ختی كرده‌وه، (227) كه‌شتی جۆراوجۆر رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كراوه و به بڕی (5) ترلیۆن ریال پشتیوانی كراون، كه (223) كه‌شتی ئاماده‌ن و (49) كه‌شتی دیكه‌ش له كاردان.
راستاد روونیكرده‌وه، تاران یەکێکە لەو (20) وڵاتەی جیهان، كه لە رووی توانای کەشتیگەلی، پشت به کۆمپانیا ناوخۆییەکانی ده‌به‌ستێت.
سه‌رچاوه: فارس
د.ی