پیلۆسی رێگه نادات لایه‌نگرێكی تره‌مپ پۆستێكی گرنگ وه‌ربگرێت
K24 - هه‌ولێر:
نانسی پیلۆسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، داوای له پنتاگۆن كردووه، دامه‌زراندنی "مایكڵ ئیلیس" وه‌ك راوێژكاری گشتی له ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی رابگرن، كه گومان له لایه‌نگریی سیاسی ده‌كرێت.
پیلۆسی، له‌نامه‌یه‌كدا ئاراسته‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكای كردووه، گوتی: "داواتان لێده‌كه‌م پلانی دامه‌زراندنی "مایكڵ ئیلیس"، وه‌ك راوێژكاری گشتی نوێی ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی، هه‌ڵه‌یه، به‌په‌له رایبگرن".
ئاماژه‌ی كردووه، "داوام كردووه، لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئیلیس بكرێت"، جه‌ختیشی كرده‌وه، گومان له لێدوانه‌كانی پنتاگۆن ده‌كات، كه ده‌ستوه‌ردانی سیاسی له‌و بابه‌ته‌دا نه‌بێت.
پیلۆسی روونیكرده‌وه، زانیاری له‌سه‌ر ئیلیس هه‌یه، كه له كۆشكی سپییه‌وه بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژێردراوه، له‌كاتێكدا ئه‌و له كرده‌وه‌ی گوماناوی تێوه‌گلاوه، كه زانیاری له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی "دۆناڵد تره‌مپ" به هاوتا ئۆكرانییه‌كه‌ی "فلادمیر زیلینسكی" له مانگی ته‌مووزی (2019) شاردووه‌ته‌وه، كه بووه هۆی كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی له‌كارلادانی تره‌مپ، به‌هۆكاری فشار خستنه‌سه‌ر هاوتا ئۆكرانییه‌كه‌ی، بۆئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتی كه‌سی به‌ده‌ستبهێنێت.
پیلۆسی نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی هه‌وڵدانی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا كرد، كه ده‌یانه‌وێت به‌ر له (72) كاتژمێر له جێهێشتنی ئه‌و ئیداره‌یه، "پۆستێكی وا هه‌ستیار" دابمه‌زرێنن، جه‌ختیشی كرده‌وه، "له‌سه‌ر راگرتنی ئه‌و پۆسته سووره"
سه‌رچاوه: RT
د.ی