باوكی ئالابا رۆیشتنی كوڕه‌كه‌ی بۆ ریال مه‌درید ره‌تده‌كاته‌وه
جۆرج ئالابای باوكی داڤید ئالابای به‌رگریكاری بایرن میونشن ته‌واوی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی گه‌یشتبێته رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی له هاوینی داهاتوو به گرێبه‌ستێكی سه‌ربه‌ست روو له یانه ئیسپانیه‌كه بكات.
جۆرج ئالابا له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی ئاشكرای ده‌كات، تاكو ئێستا واژۆمان له‌سه‌ر هیچ گرێبه‌ستێك نه‌كردووه و هیچ شتێكیش یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه، ئاشكراشی كرد چه‌ند یانه‌یه‌ك گرنگی به گواستنه‌وه‌ی ئالابا ده‌ده‌ن.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی له ماوه‌ی رابردوو رایگه‌یاند كه ریال مه‌درید و داڤید ئالابا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و ته‌نانه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئالابا پشكنینه پزیشكییه‌كانیشی بۆ كراوه به‌ڵام باوكی یاریزانه‌كه ئه‌م هه‌واڵه ره‌تده‌كاته‌وه.
یانه‌ی بایرن میونشن له مانگی نۆڤێمبه‌ری ساڵی رابردوو ئۆفه‌رێكی پێشكه‌شی ئه‌و به‌رگریكاره نه‌مساوییه‌ی یانه‌كه‌ی كرد به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 13 ملیۆن پاوه‌ند، به‌ڵام ئالابا نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بایرن میونشن ره‌تكرده‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئه‌ڵمانیا، یانه‌كانی پاریس سانجێرمان، بارسێلۆنا، مانچێسته‌ر یونایتد و مان سیتی هاوشانی ریال مه‌درید كێبڕكێ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ی بیڵد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه پینی زاهاڤی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه په‌یوه‌ندییه‌كی هاوڕێیه‌تی زۆر نزیكی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا و خوان لاپۆرتای كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تی بارسێلۆنا هه‌یه و پێشبینی ده‌كرێت بارسێلۆنا نزیكترین یانه بێت له‌و یاریزانه.
داڤید ئالابای ته‌مه‌ن 28 ساڵ ماوه‌ی 11 ساڵه یاری بۆ یانه‌ی بایرن میونشن ده‌كات، یه‌كێكه له دێرینترین یاریزانه‌كانی مێژووی بایرن، له‌گه‌ڵ یانه باڤارییه‌كه 408 یاری كردووه 32 گۆڵ و 49 ئاسیستی هه‌یه، 2 ناسناوی چامپیۆنزلیگ و 9 ناسناوی بۆندزلیگای به‌ده‌ستهێناوه.