بۆڵتن: تره‌مپ خراپترین سه‌رۆكه له مێژووی ئه‌مه‌ریكا
K24 - هه‌ولێر:
جۆن بۆڵتن، یاریده‌ده‌ری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نیشتمانی رایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ماوه‌به‌سه‌رچوو، وه‌ك خراپترین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ده‌چێته مێژووه‌وه.
بۆڵتن له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ پێگه‌ی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا "تی ئۆنلاین" ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (19ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) گوتی: "پێموایه تره‌مپ هه‌ر ده‌چێته مێژووه‌وه، به‌و پێیه‌ی خراپترین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه".
گوتیشی: هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵ له (6)ی ئه‌م مانگه، "بۆ ئه‌مه‌ریكا رۆژێكی ناخۆش بوو".
بۆڵتن، له‌كارلادانی تره‌مپ به كارێكی درووست نازانێت و روونیكرده‌وه: "خراپترین سزا بۆ داهاتووی تره‌مپ ئه‌وه‌یه، زۆر به ساده‌یی فه‌رامۆش بكرێت، به‌ڵام به‌رنامه‌ی متمانه وه‌رگرتنه‌وه و له‌كارلادانی تره‌مپ، ئه‌مه پێچه‌وانه‌وه ده‌كاته‌وه".
پێشتر بۆڵتن، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مه‌ریكای به‌وه تۆمه‌تباركرد، ده‌یه‌وێت درز بخاته ناو حزبی كۆماری، دوای ئه‌وه‌ی ناكۆكی له نێوان تره‌مپ و هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبه درووست بوو.
سه‌رچاوه: تاس
د.ی