ئێران ترەمپ و (9) بەرپرسی ئەمەریکی دەخاتە لیستی سزاکانی
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (19ی كانوونی یه‌كه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) رایگه‌یاند، "دۆناڵد تره‌مپ" سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، به‌رگری، گه‌نجینه و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاندووه.
سزاكه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، "مارك ئیسپه‌ر"، وه‌زیری پێشووی به‌رگری، "جینا هاسبڵ"، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری، "جۆن بۆڵتن"، "برایان هۆك"، "ئیلیۆت ئیبرامز"، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی چاودێری وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكاش ده‌گرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران روونیكرده‌وه، به‌هۆی رۆڵیان له چالاكی "تیرۆریستی" و پێشێلكاری دژی مافی مرۆڤ له ئێران، تاران سزای به‌سه‌ر به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌مه‌ریكادا سه‌پاندووه.
ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی له لیستی سزادراواندا هاتوون، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئاماژه‌ی كرد، به‌هۆی به‌شداریكردنیان بووه له كوشتنی زانای ئه‌تۆمی "موحسین فه‌خری زاده" و "قاسم سوله‌یمانی" و هاوه‌ڵه‌كانیان، جگه له‌وه‌ش، رۆڵیان له كرده‌وه‌ی "تیرۆریستی" دژی ئێران هه‌بووه و پشتیوانی دارایی و چه‌كداری و مه‌شقی "گروپی ئۆپۆزسیۆنی تیرۆریستی"یان كردووه.
ئاماژه‌شی كرد، ئه‌و كه‌سایه‌تییانه، ئابڵوقه‌ی ئابوورییان به‌سه‌ر گه‌لی ئێران‌دا سه‌پاندووه، كه بووه‌ته هۆی كه‌می ده‌رمان، خۆراك، خزمه‌تگوزاری و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی.
سه‌رچاوه: RT
د.ی