ریال مەدرید هاوینی داهاتوو چوار یاریزانی دەوێت

ئەو چوار یاریزانەی ریال مەدرید هەوڵی گواستنەوەیان دەدات
ئەو چوار یاریزانەی ریال مەدرید هەوڵی گواستنەوەیان دەدات

 

K24-هەولێر

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، لە پێناو رێکخستنەوەی زیاتری پێکهاتەی یانەکەیان، ئەم هاوینە چوار یاریزانیان کردووەتەوە ئامانج، دوو هێرشبەر، بەرگریکارێک و ناوەڕاستکارێک.

کارلۆس کارپیۆ لە رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا ئاشکرای کردووە، شایانەکان هاوینێکی گەرمیان لە پێشە، ئەو یانەیە دەیەوێت دەڤید ئالابا بەرگریکاری بایرن میونشن بۆ هێلی بەرگری زیاد بکات و پاشان بۆ هێلی ناوەڕاستیش کاماڤینگای یاریزانی یانەی رێنی فەڕەنسی کردووەتەوە ئامانج و ماوەیەکیشە لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە دەستیان بە گفتوگۆکانیان کردووە و بەرەو پێشوەچونێکی باشیش هەبووە.

ئەو رۆژنامەنوسەی نزیک لە یانەی ریال مەدرید ئەوەشی باسکردووە، یانەکەی پایتەخت دەیەوێت بۆ هێلی پێشەوەی یانەکەشیان، هەر یەکە لە ئێرلینگ هالاند لە یانەی بورووسیا دۆرتمۆند و هەروەها کلیان مباپێ لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا بگوازنەوە.