
عرفان عەزیز عەزیز
نووسەر
به‌غدا دره‌نگ له په‌یامه‌كانی سه‌رۆك بارزانی گه‌یشت

لە لای به‌شێك له خه‌ڵكی كوردستان تێڕوانینێک دروستكرابوو، كه ئیتر كورد بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان له‌گه‌ڵ عێراقدا ده‌بێت له‌گه‌ڵ (شیعه‌ی چه‌كدار) كۆبوونه‌وه بكات، و (شیعه‌ی سیاسی) له به‌غدا ئیتر دەسەڵاتی نییه و خاوه‌نی بڕیار نییه. به‌ڵام وەک هه‌میشه سه‌رۆك بارزانی، تێڕوانینی حەکیمانەی خۆی هەیە ئاڕاستەی سیاسه‌ت له كوردستان و عێراقیش ده‌كات. بۆیه سه‌رۆك بارزانی، نه گوێی له‌وانه گرت كه ده‌یان گوت شیعه‌ی عه‌قڵانییه‌ت خاوه‌ن بریاره، نه ئه‌وانه‌ی كه شیعه‌ی چه‌كداریان به ده‌سه‌ڵاتدار ده‌زانی، به‌ڵكو له‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی كرد.
دوای داواكاریه‌كی زۆری لایه‌نه عێراقییه‌كان له به‌رێز سەرۆکوەزیران مه‌سرور بارزانی، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی رازی بكرێت بۆ چوونی بۆ به‌غدا. دواجار جەنابی سەرۆک سەردانی بەغدای کرد و له‌گه‌ڵ شیعه و سوننه و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجامدا. دیمه‌نه‌كانی ئێستای عێراق ده‌مان به‌نه‌وه بۆ پێش 2003 و رووخانی رژێمی به‌عس، كه ئەوکات سه‌رۆك بارزانی رۆڵی باڵای له داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی تازه‌ی عێراق هه‌بوو، به‌تایبه‌ت له كۆنگره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی عێراق له له‌نده‌ن. كۆبوونه‌وه‌كانی 4ـی 7ـی 2024ـی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان، دارشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی تازه بوو بۆ ناوچه‌كه، بەڕێزیان ده‌ستپێشخه‌ریی كرد چونكه دۆخی به‌غدا له ڕووی سیاسییه‌وه ئاڵۆز ببوو، سوننه‌كان له‌نێوخۆیاندا ببوونه دووبه‌شه‌وه، ته‌نانه‌ت دیداری سیاسیشیان نه‌بوو، سه‌رۆك بارزانی كۆیكردنه‌وه و له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش گه‌یاندنییه چاره‌سه‌رێك. له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كانیش كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه لێره باس بكرێت ئه‌م خاڵانه‌یه كه شرۆڤهكردنێكه بۆ پشته‌وه‌ی دیداره‌كان. بەم شێوەیە:
یه‌كه‌م: په‌یامی سه‌رۆك بارزانی، ته‌نیا له بابه‌تی گرفتی هه‌ولێر و به‌غدا چڕنهكراوهتهوه، به‌ڵكو تێروانینیێكی قووڵ بووه بۆ گۆڕانگاریهكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و عێراق و ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت كه ئیستاش شه‌ری په‌كه‌كه و توركیا هه‌یه. توركیا ده‌یه‌وێت په‌كه‌كه له‌ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی عێراق قه‌تیس بكات، تا عێراق بكاته به‌رپرسیاری دۆخه‌كه، له كاتێكدا پێشووتر زۆر هۆشداری درابووه لایه‌نه عێراقییەكان كه ناكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای كاردانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دراوسێكان بكه‌ن، به‌تایبه‌ت توركیا كه ئێستا عێراق به‌جددی هاتووه‌ته‌وه سه‌رخه‌ت و ده‌ترسێت له‌وه‌ی شه‌ڕی په‌كه‌كه دۆخی عێراق ئاڵۆزتر بكات چونكه سیناریۆی تازه له ئارادایه ئه‌گه‌ر هۆشیار نه‌بن.
دووه‌م: سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ش كۆبوویه‌وه كه بهسهردهستهی مووشه‌كبارانی شاری هه‌ولێر ناسرابوون ئه‌مه‌ش به‌هه‌موو سه‌ركرده‌یه‌ك ناكرێت كه بتوانێت یار و نه‌یار له‌به‌ره‌یه‌كدا كۆبكاته‌وه، ئه‌مه ده‌رخه‌ری تێڕوانینی قووڵی سه‌رۆك بارزانییه بۆ سیاسه‌ت، ئیستاش تێڕوانینی نه‌یارانی كوردیش له به‌غدا دوای سه‌ردانه‌كه گۆڕاوه و به‌ره‌ی دژه كوردستان له به‌غدا لێك هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، به‌ره‌ی عه‌قڵانییه‌ت هاتووه‌ته‌وه مه‌یدان.
سێیه‌م: تێڕوانینی سه‌ركردایه‌تی سیاسی عێراق بۆ سه‌ردانه‌كه زۆر گرنگه، دۆخی عێراق به‌ره‌و نادیار ده‌ڕوات، ههشهڕهی گرووپی جیاوازه‌كان له ئیسرائیل و خۆتێوهگلاندن له شه‌ڕی حه‌ماس و ئیسرائیله‌وه، دۆخه‌كه ئاڵوزدهكات و خه‌ریكه گرووپه میلیشیاییه‌كان له ناوچه سنوورییه‌كانی عێراقیش له جیاتی ده‌وڵه‌تی عێراق بڕیار ده‌ده‌ن. ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی نیشتمانی و یه‌كگرتوویی عێراقه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌غداش دروستكردووه، گرفتی بۆ كوردستانیش ناوه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت له ده‌شتی نه‌ینه‌وا و شنگال و كه‌ركووك كه ئه‌گه‌ر ئه‌مه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت مه‌ترسی گه‌وره دروست ده‌كات.
چواره‌م: سه‌ركردایه‌تی سیاسی عێراق كه‌وتوونه‌ته خۆیان، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك ئه‌وه دووه‌م جارە ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق قاسم ئه‌عره‌جی دێته كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربریووه بۆ پرسی چاره‌سه‌ری مووچه و تاڕاده‌یه‌كی باش ئێستا كه‌وتووه‌ته سه‌رسكه‌ی خۆی، ئه‌وه‌ی گرنگه كه‌شوهه‌وایه‌ك له عێراق دروست ده‌بێت به‌وه‌ی عێراق له‌بنده‌ستی و چه‌پۆكی ده‌ره‌كی بهێنرێته ده‌ره‌وه و سیاسه‌تێكی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیكردنی پێكهاته‌كان بنرێت، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و كرانه‌وه تازه‌یه، به‌داخه‌وه ده‌بینرێت كه چۆن هێزی میلیشیا و نایاسایی و گرووپی په‌كه‌كه له سنووره‌كانی مادده‌ی 140 به‌كارده‌هێنرێت بۆ تێكدانی ئه‌و كه‌شه سیاسییه تازه‌یه.
پێنجه‌م: ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆك بارزانی كۆتایی ئه‌و هه‌ڵه راگه‌یاندن و گوتاره پۆپۆلیستییه هێنا كه له كوردستانه‌وه ده‌یانه‌ویست گرووپێك و حزبێك و كهمپینچیهك خۆیان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ن و له‌و پێناوه‌دا چه‌واشه‌كاری و قسه‌ی ناڕاست و ده‌ستی ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌ره‌كیش ڕۆلی هه‌بوو كه په‌یوه‌ندی هه‌ولێر و به‌غدا له ڕێگەی داموده‌زگا شه‌رعییه‌كانه‌وه نه‌بێت به‌وه‌ی ڕێگەی دیكه بدۆزرێته‌وه وه‌ك به‌دیلی حكوومه‌تی هه‌رێم، خۆشبه‌ختانه ئه‌م ناووكه خورمایه‌ش له باغه‌ڵی نه‌یارانی كورد ده‌رهێنرا، و ڕێگەی چوونه به‌غدا و هه‌واڵی چه‌واشه‌كاریی و قسه‌ی ناڕاست به‌ده‌م به‌غداوه له دژی كوردستانیش كۆتایی هات.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی حكوومه‌تی عێراقه، چۆن مامه‌ڵه بكات له‌گه‌ڵ كه‌یسی گرووپی میلیشیكان له ده‌وروبه‌ری سنووری كوردستان ئێمە كه به‌رده‌وام چاودێری دۆخی عێراق ده‌كه‌ین پێمان وایە پلانی داهاتوو بۆ تێكدانی دۆخی عێراق به‌كارهێنانی گرووپه میلشیاییهكانه له سنووری كوردستان و عێراق ئه‌مه‌ش به دروستكردنی سیناریۆی جیاواز وه‌ك ئه‌وه‌ی له پارێزگای نه‌ینه‌وا كرا بۆ به‌ده‌ركردنی پارتی له ئیداره‌ی شاره‌كه كه خۆشبه‌ختانە ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌م پیلانه‌ی ڕاگرت. هه‌روه‌ها تێكدانی دۆخی هه‌ولێر و كه‌ركووك به سووتاندنی بازاڕ و قه‌یسه‌ری، ئه‌وه‌ی گرنگه لایه‌نه عێراقییه‌كان بیزانن نه‌بوونی ستراتیژیه‌تی ڕوون له‌لایه‌ن عێراقه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری پرسی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه كه ئه‌گه‌ر پێشووتر ئه‌مه چاره‌سه‌ر بكرابایه نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌مرۆ، په‌كه‌كه له شنگال له‌لایه‌ن گرووپه‌كانه‌وه هاوكار بكرێت له باشووری كوردستانیشه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر توركیا بێگومان دۆخه‌كه له‌وه‌ی ئێستا خراپتر ده‌بێت، بۆیه كات هێشتا دره‌نگ نه‌بووه بۆ بڕیاردان له سیاسه‌تی دروست له ناوچه‌كه.