
ئیسماعیل عەبدولعەزیز مستەفا
نووسەر
به‌ڵێ بۆ ژیان، نه‌خێر بۆ مادده‌ى هۆشبه‌ر

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى فهرموویى: جه‌نگى ماده‌ى هۆشبه‌ره‌كان، له‌هه‌موو شه‌رێكى سه‌ربازى مه‌ترسیدارتره، شه‌رێكه دژى ئیمان و سه‌ربه‌خۆیى و ناسنامه‌یه.
له میانى وتارێكى مێژوویی سه‌رۆك بارزانیدا، كه پێشكه‌شى ژماره‌یه‌ك له قوتابییان و لاوانى كرد، هۆشدارى دا كه شه‌ڕى ئێستاى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى، شه‌ڕى چه‌ك و سوپا نییه، به‌ڵكوو شه‌ڕێكى شاراوه و مه‌ترسیداره، ئه‌ویش شه‌ڕكردنه دژى مادده‌ى هۆشبه‌ر.
هه‌ر له‌م وتاریهیدا، جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى، ئه‌وه‌شى خسته ڕوو كه ئه‌م جه‌نگه ته‌نها جه‌سته ناكاته ئامانج، به‌ڵكوو باوه‌ڕ و سه‌ربه‌خۆیى و ناسنامه‌ى كوردیش ده‌كاته ئامانج. هه‌روه‌ها به ههوڵێكیشى هه‌ژمار كرد، كه كارده‌كات بۆ له‌ناوبردنى متمانه‌ى تاك به خۆى وكۆمهڵگاكهى و له‌ناوبردنى هیوا و خه‌ونى گه‌نجان. ئه‌م جۆره شهڕهشى به یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین هه‌ڕه‌شه‌كانى به‌رده‌م كۆمه‌ڵگاى دانا، چونكه به‌بێده‌نگى كارده‌كات و له‌ناوه‌وه ده‌چێته ناو په‌یكه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى كۆمه‌ڵگا.
سه‌رۆك بارزانى، له‌م وتاره‌یدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه گه‌وره‌ترین به‌رگرى به‌رانبه‌ر ئه‌م شه‌ره له‌ده‌ست خودى گه‌نجان خۆیانه، به‌تایبه‌ت ڕێكخراوى یهكێتیـى قوتابییان و لاوان، كه ئه‌ركى هۆشیاركردنه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیاری‌یان له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانى ئه‌م به‌ڵایه هه‌یه. ده‌بێت هۆشیارییه‌كى به‌تین هه‌بێت كه ماده‌ى هۆشبه‌ر ته‌نها ماده‌یه‌ك نییه كه مه‌ترسى هه‌بێت بۆ ته‌ندروستى، به‌ڵكو ئامارازێكه كه داهاتوو و ناسنامه و سه‌ربه‌خۆیى نه‌ته‌وه‌یى له‌ناو ده‌بات.
لێره‌وه‌یه كه پێویستى به‌هێزكردنى سه‌ربه‌خۆیى نیشتیمانى له‌نێو گه‌نجان و په‌روه‌رده‌كردنیان بۆ رێزگرتن له‌خاك و په‌روه‌رده‌كردنى هه‌ستى به‌رپرسیارێتى به‌رامبه‌ر به‌نیشتیمان و كۆمه‌ڵگاكه‌یان، سه‌رهه‌ڵده‌دات.
له وتاره‌كه‌یدا به‌رامبه‌ر قوتابیان ولاوان، سه‌رۆك بارزانى، هۆشدارییهكى روون و ئاشكراى بلاوكرده‌وه كه تێیدا ووتى" شه‌رى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان، شه‌رێكى ئاسایى نیه، به‌ڵكو زۆر مه‌ترسیداره، شه‌رێكه دژى بلاوبوونهوهى ماده هۆشبه‌ره‌كانه له‌م كۆمه‌ڵگایه". ئه‌م شه‌ره چى ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵبه‌ت خاپوركردنى وزه و تواناى كۆمه‌ڵگایه به‌گشتى و گه‌نجانه به‌تایبه‌ت، كه تێیدا هیواو داهاتوو ده‌كاته ئامانج.
بێگومان، ده‌ستبردنى سه‌رۆك بارزانى، بۆ قسه‌كردن له‌بابه‌تێكى له‌مجۆره، هه‌رگیز بێ مه‌رام و مهغزانییه، به‌ڵكو درككردنێكى جدیانه‌ى جه‌نابی سه‌رۆك بارزانییه، به مه‌ترسیه‌كانى ماده هۆشبه‌ره‌كان و كاریگه‌رییان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاى كوردستان.
له‌م پێناوه‌شدا، ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى، له ڕۆژانى داهاتوو بۆ ڕێگرى له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زیاترى ئه‌م ژه‌هره كۆمه‌لایه‌تیه، هه‌ڵمه‌تێكى وشیارى له ژێر ناوى (نیشتینمانێك به‌بێ ژه‌هر، گه‌نجانمان هێڵى یه‌كه‌مینن) ده‌ست پێ ده‌كات، كه سه‌ره‌راى وشیاركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا و تاكه‌كانى به‌گشتى، مه‌به‌ست گه‌لێكى دیكه‌ى وه‌كو (دروستكردنى متمانه به‌خۆبوون، چاندنى رۆحى بروا بوون به‌دۆزى ره‌واى گه‌لى كورد و دروستكردنى هیوا بهسبهینهیهكیتر. له‌م پێناوه‌شدا چه‌ندین كار و چالاكى وه‌كو (هۆشیارى هه‌مه‌لایه‌نه، رێكخستنى سیمینار و وۆرك شۆپ له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندنى وه‌كو زانكۆكان، به‌رهه‌مهێنانى كورتهفیلمى په‌یوه‌ندیدار به خراپه و زیانه لهرادهبهرهكانى به‌كارهێنانى ماده‌ى هۆشبه‌ر و ئالوده‌بوون پێوهیى. له‌م نێوه‌نده‌ش به‌شدارى كه‌سانى شاره‌زا و پسپۆر وتایبه‌تمه‌ند بۆ مه‌به‌ستى رێگرى لهمك دیارده به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت، كه ته‌واوى مه‌به‌ستى بریتى ده‌بێت له دانانى ئاستێك بۆ ئه‌م ژه‌هره كۆمه‌لایه‌تیه و هۆشیاركردنه‌وه‌ى زیارتى كۆمه‌ڵگا و پێدانى زانیارى په‌یوه‌ست به چۆنیه‌تى خۆپاراستن له‌م په‌تا كه‌مه‌ر شكێنه كۆمه‌لایه‌تى-ئابوورى سیاسیه.