
د. ئەیوب گەڵاڵی
نووسەر
پارتی دیموکراتی کوردستان وەک زامنی پێشکەوتن و سەقامگیریی کوردستان

ئەمڕۆ، 16ـی ئابی 2025، 79 ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان تێدەپەڕێت کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک مسعود بارزانی .
گومانی تێدا نییە کە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ یەکێکە لە گەورەترین پارتە سیاسییەکانی عێراق بە گشتی و کوردستان بەتایبەتی، بەو پێیەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2021، زۆرترین کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا کە 32 کورسی بوو و ئەمڕۆش پارتی دیدگا و ئامانجێکی ستراتیژیی ڕوونی لەسەر ئاستی نیشتمانی، هەرێمی، ناوچەیی و نێودەوڵەتیی هەیە.
دیارە لە ناوەڕاستی چلەکانی سەدەی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نێو ململانێ و گرژی و پێکدادانەکانی سوپای ئێران و سوپای کۆماری کوردستان و دۆخی ناسەقامگیریی شاری مه‌هابادی پایتەختی کۆماره‌كه، (لیژنەی ئازادی) کە لەلایەن بارزانی نەمر و هاوڕێ ئەفسەرە ئازادیخوازەکانییەوە دامەزرا، سەرجەمیان هاوڕا و کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە لیژنه‌که به سه‌رۆکایەتیی بارزانی نەمر بێت و ئەویش بەرنامەیەکی تۆکمەی کاری بۆ دامەزراند که تیشکی خستە سەر چارەنووس و پەرەپێدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد له کوردستانی عێراق. لە لایەکی دیکەوە هەلومەرجی خودی و بابەتیی لە کوردستانی عێراقدا، پێویستی بە دامەزراندنی حزبێکی پێشەنگی دیموکراسی بە پرۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆیی هەبوو، کە هاوتەریب لەگەڵ قۆناغی نوێی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد لە عێراقدا، بێتە ئاراوە. ئه م حزبه هه موو دیموکرات و ناسیۆنالیستەکانی له ڕیزەکانی خۆیدا یەکخست و گەلی کوردی له عێراق بەرەو گەیشتن بە ئامانجەکانی برد. دامەزراندنی پارتێکی سیاسیی وەک پارتی دیموکراتی کوردستان لە کوردستانی عێراق نەک هەر پێویست بوو، بەڵکوو زەرورەتێکی حەتمیش بوو. دوای وردبوونەوە و شیکردنەوەیەکی قووڵ بۆ دۆخی ناوچەکە، مستەفا بارزانی و هه‌ڤاڵه ئەفسەره‌كانی و ئەندامانی لیژنەی ئازادی بڕیاریان دا حزبێک لە کوردستانی عێراق دابمەزرێنن کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ویست و خواست و هیوای گەلی کوردستان. بناغەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کورد لە یەکەم دیداری لەگەڵ هەڤاڵانی پەسەندکرا و دواتر ئەو هەڤاڵانە بوون بە ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر. لەم کۆبوونەوەیەدا هەوڵی دامەزراندنی یەکەم بەرنامە و پلاتفۆرمی ناوخۆیی بۆ حزب درا. دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد لە تەواوی بارودۆخە سیاسییەکە، مستەفا بارزانی و هەڤاڵانی بڕیاریان دا پارتی دیموکراتی کوردستان لە عێراق دابمەزرێنن بۆ ئەوەی بەگوێرەی پێشهاتە نوێیەکان، ئەرکەکانی قۆناغه هه‌نووكه‌ییه‌كه لە ئەستۆ بگرێت، بۆ ئەوەی ئامانجەکانی لەگەڵ خواستەکانی جەماوەردا بگونجێت. بیرۆکەکە لە کۆتایی مانگی شوباتی ساڵی 1946ـدا چەکەرەی کرد و بوو بە سەرەتا و بناغەی پێکهێنانی حزب کە دواتر بە پارتی دیموکراتی کورد لە عێراق ناسرا، یان وەک ئەوەی تا ئەمڕۆش بە (پارتی)، ناسراوە.
بە پشتبەستن بە ڕاسپاردەی خودی بارزانی نەمر و بە ئامادەبوونی حەفتا نوێنەر و کەسایەتییەکانی کوردستان، یەکەمین کۆنفرانس بە شێوەیەکی نهێنی و لەسەر داوای مستەفا بارزانی لە ماڵی سەعید فەهیم لە بەغدا لە 16ـی ئابی 1946 بەڕێوە چوو، مستەفا بارزانی بە سەرۆکی حزب هەڵبژێردرا، کە ئەرکە مێژوویی نەتەوەییەکانی خۆی لە ماوەی پڕ هەستیارترین قۆناغەکانیدا سەرکردایەتیی گەلی کوردستان و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد بە باشترین و سەرکەوتووانەترین شێوە به‌جێهێنا.
بەهۆی ئەو قۆناغە هەستیارەی کۆماری کوردستان کە لە ئێران‌دا پێیدا تێپەڕی و بۆ ئەوەی نەکەوێتە ژێر هەڕەشەی وڵاتانی ناوچەکە، مستەفا بارزانی و هەڤاڵانی بڕیاریان دا چالاکییەکانی ئەو حزبە (پارتی) ڕاستەوخۆ بگوازنەوە بۆ کوردستانی باشوور لە عێراق. هەروەها دوو پارتی سیاسی (شۆڕش و ڕزگاری) بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی خۆیان دا و، بۆ ئەو مەبەستەش کۆنفرانسی خۆیان ئەنجام دا و چوونە پاڵ ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
دیارە پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەڕای هەموو ئەو پیلانە زۆرانەی کە لە دژی داڕێژراون، هەمیشە وەک پارتێکی خۆڕاگر ماوەتەوە. خۆ ئەگەر هەر هێزێکی دیكه‌ی ڕووبەڕووی ئەو هەموو پیلانگێڕیانە بووبایه‌وه و بەرگەی ئەو هەموو سەختییەی بگرتایە کە لە دژی پیلانی بۆ داڕێژرابا، ئەوا بێگومان لە دۆخێکی جیاوازدا دەبوو، کە کەس ئیرەیی پێ نەدەبرد، یان ڕەنگە تەنانەت لە گۆڕەپانەکەدا بوونی نەدەبوو، بەڵام لە سایەی ئیرادە و خۆڕاگری جەماوەری کوردستان و هێزی پێشمەرگە، توانی هەموو ئەو ئاستەنگ و پیلانگێڕانە تێپەڕێنێت.
ڕه‌نگه ئه‌و پرسیاره بكرێت كه ئایا ده‌بێ نهێنیی خۆڕاگری و سه‌ركه‌وتنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له چ سۆنگه‌یه‌كه‌وه ئۆقره‌ی گرتبێت؟ یان ده‌بێ ئه‌و سیحره چی بێت كه وایكردبێت پارتێكی ته‌مه‌ن 79 ساڵ ڕۆژ له دوای ڕۆژ باڵا بكات و گه‌نج تر ببێته‌وه؟
ده‌توانین بڵێین سێ هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ن، وا ده‌كه‌ن پارتی هه‌میشه له لووتكه و سه‌ركه‌وتنی بێئه‌ژماردا بێت و به‌رده‌وامیش سه‌روه‌ری مێژوویی و ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار بكات، ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م: كارێزمایی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی
دیاره سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی هه‌ر له سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه (16 ساڵان) كه چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تیی كردووەته شان له سایه‌ی فه‌رمایشتی بارزانی نه‌مردا ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێ كردووه، ته‌قه‌موسی كه‌سایه‌تی و كاریزمای بارزانی وه‌رگرتووه، دیاره ئه‌مه‌ش به به‌رده‌وامی له ئاكار و ڕه‌فتاره‌كانیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، ئارام گرتوو به ئومێد له كاتی نسكۆدا، به‌هێز و خۆڕاگر له ساتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و شه‌ڕدا، ئاشتیخواز به مه‌به‌ستی یه‌كڕیزی و ته‌بایی گه‌له‌كه‌ی له هه‌موو ئانوساتێكدا، توند و شێلگیر له به‌رانبه‌ر دوژمنان و ناحه‌زاندا.
نزیكی سه‌رۆك بارزانی له جه‌ماوه‌ر و خه‌مخۆر له مه‌ینه‌تی و ناخۆشیه‌كانیان وایكردووه كه هه‌میشه له نێو دڵی میلله‌ته‌كه‌یدا بێت، بگره خه‌ڵكانی دیكه‌ش جگه له كورد پێگه و ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی‌یان به‌هه‌ند وه‌رگرتووه و هه‌میشه حیسابیان بۆ كردووه، هه‌موو ئه‌مانه وایان كردووه كه بارزانی ببێته مه‌رجه‌ع و ڕابه‌رێك خه‌ڵكی پرس و ڕای پێ بكه‌ن و پێشنیاز و بڕیاره‌كانی به‌هه‌ند وه‌ربگرن.
سه‌رپه‌رشتیكردن و سه‌ركردایه‌تیكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی تیرۆر و داعش و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریاندا، گه‌واهی ئه‌و ڕاستییه‌ن كه سه‌رۆك بارزانی هه‌رده‌م له خه‌م و مه‌ینه‌تییه‌كانی كورد بووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زۆری به‌خشیوه.
سێنتراڵی بڕیاره‌كان له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی پارتی به‌گشتی و مه‌رجه‌عی باڵا كه سه‌رۆك بارزانییه، وایان كردووه كه سه‌نگ و ده‌نگی پارتی هه‌میشه به هێز بێت و له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا پارتی وه‌ك هێزێكی جه‌ماوه‌ری تۆكمه به‌رده‌وام هه‌ڵبكشێت و كێرڤی سه‌ركه‌وتنه‌كانی له لووتكه‌دا بێت.
دووه‌م: سه‌ركردایه‌تییه‌كی گه‌نج
زۆربه‌ی زۆری سه‌ركردایه‌تیی پارتی خۆی له توێژی لاو و كه‌سانی ڕووناكبیر و رۆشنفكر ده‌بینێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و سه‌ركردانه‌یشی كه ته‌مه‌نێكیان له ناو ئه‌و حزبه‌دا به‌سه‌ر بردووه ڕاسته له ته‌مه‌ندا پێوه‌ری گه‌نجی و لاوێتیان بۆ هه‌ژمار ناكرێت، به‌ڵام له ناوه‌رۆكدا خاوه‌ن ڤیژن و ئایدیایه‌كی گه‌نجانه و ڕۆشنفكرن، هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌یان گه‌نجانه‌یه و له‌گه‌ڵ واقیعی ئه‌و توێژه هاوته‌ریب ده‌ڕۆن.
سێییه‌م: جه‌ماوه‌ری نه‌گۆڕی پارتی
زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی فرچك ئاسا پارتین، وته‌یه‌كیش هه‌یه ده‌ڵێت، هه‌موو كوردێك پارتیبوونێك قه‌رزداره، دیاره ئه‌مه‌ش له موتڵه‌قی باوه‌ڕبوون به ڕێبازێك هاتووه كه ڕێبازی كوردایه‌تی و ڕاستییه، ئه‌ویش ڕێبازی بارزانی نه‌مره، بۆیه ده‌بینین كوردێك و توركمانێك، موسڵمانێك و كریستیانێك، پیرێك و لاوێك... هتد، هه‌ر هه‌موویان بیروباوه‌ڕێك كۆیان ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش بیروباوه‌ڕی كوردایه‌تی و كوردستانیبوونه، ڕێبازێكی پاك و بێگه‌رد به‌یه‌كیان ده‌به‌ستێته‌وه و به‌یه‌كیان ده‌گه‌یه‌نێت، كه ڕێبازی بارزانییه، بۆیه حه‌قه بپرسین كه ئه‌و به‌یه‌كگه‌یشتنه‌ی نه‌ته‌وه‌كان، نه‌وه‌كان، ئایین و ئایینزاكان ده‌بێ چ سیحرێك بێت كه له‌ناو هیچ لایه‌ن و حزبێكی سیاسی جگه پارتی، وجوودی نییه؟ ئه‌و مكوڕبوونه‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی بۆ مانه‌وه و بره‌ودان به‌م ڕێبازه چ باوه‌ڕبوونێكه له زه‌مه‌نێك كه مانه‌وه له‌سه‌ر بڕوابوون به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه ده‌چێت و له به‌رانبه‌ردا هه‌میشه پارتی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له سه‌ركه‌وتن دوای سه‌ركه‌وتندان.
نهێنیی هه‌موو ئه‌مانه تاكه شتێكه، كه پارتییه‌كان له دۆخی جێگیربوون و به‌رده‌وامیبوون ده‌هێڵێته‌وه، ئه‌ویش بره‌ودانه به ڕێبازێك كه هه‌تا تاكه كوردێك مابێت، ده‌بێت شانازی پێ بكات، ئه‌ویش ڕێبازی ژه‌نه‌ڕاڵی چیاكانه، ڕێبازی بارزانییه، ڕێبازێك مه‌شخه‌ڵه‌كه‌ی تاكوو ئه‌به‌د، بڵێسە دەدات و ناكوژێته‌وه.