
کارزان سەباح هەورامی
نووسەر
پیلانگێرییه‌كی نوێ له شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا

ماوه‌یه‌كه هه‌ست به هه‌بوونی پیلانێگرییهكی نوێ ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت له شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا، ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی بهرنامهبۆدارژراو ده‌كرێت، كه ئامانج لێی، گۆڕینی دیمۆگرافیای ئه‌و ناوچانه‌یه و دروستكردنی پشتێنه‌یه‌كی ده‌ستكردنی ته‌عریبه به‌شێوه‌ی جیاواز، كه به‌م شێوه‌یه‌یه.
ده‌شتی نه‌ینه‌وا: رۆژی 5ی ئابی ئه‌مساڵ، گرووپی بابیلۆن به سه‌رۆكایه‌تی ره‌یان كلدانی، بانگه‌وازێكی بۆ به‌شداریی مه‌سیحییه‌كان له كۆلێژی پۆلیسی په‌یمانگای باڵای ئه‌منی و ئیداره‌یی بڵاو كردوه‌ته‌وه، تێیدا مه‌رجی داناوه كه مه‌سیحییه‌كان خۆیان به‌عه‌ره‌ب ناونووس بكه‌ن، ئه‌م پیلانه ئامانج لێی، لێدانه له دیمۆگرافیای ئه‌و ناوچانه و سڕینه‌وه‌ی پێكهاته‌كان، له كاتێكدا ئه‌م هه‌وڵه نكۆڵیكردنه له پێكهاته‌كانی عێراق كه به‌پێی ده‌ستوور دانیان پێدانراوه و دژی مادده‌كانی 3 و 125ی ده‌ستووری عێراقه، ئه‌م هه‌وڵه ترسناكه وای لێ ده‌خوێنرێته‌وه كه دروستكردنی پشتێنه‌یه‌كی ده‌ستكرد بێت بۆ گۆڕینی ژماره‌ی دانیشتوانی ره‌سه‌نی ئه‌و ناوچانه و پڕكردنه‌وه‌یان به‌هێنانی خه‌ڵك وه‌ك به كۆچبه‌ری سیاسی هاوشێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی 1975ی حه‌ویجه، جیاله‌وه‌ش ئه‌م پیلانه بریتییه له‌وه‌ی كه ئه‌م گروپانه له‌رێگای حكوومه‌تی عێراقه‌وه ده‌سه‌ڵاتیان پێدراوه كه له‌رێگای دامه‌زراندنی. خه‌ڵكی مه‌سیحی ناچاری فه‌رمانه‌كانیان و دواتر چاوسوكردنهوه له‌خه‌ڵك و كه‌س و كاریان به‌وه‌ی به‌ویستی خۆیان وه‌ك یاری هه‌ڵبژاردن به‌كاریان بهێنن، ئه‌م پیلانگێریه جیاله‌وه‌ی كه ده‌بێت له ئاستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه ره‌تبكرێته‌وه و هه‌ڵوێستی روون بكرێته‌وه، له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێت له ئاستی باڵای ڤاتیكان جدییانه بێنه‌سه‌رخه‌ت و ببینن كه چۆن هه‌وڵی سرینه‌وه‌ی ئاسه‌واری مه‌سحییه‌كان ده‌درێت له ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ده‌یانه‌وێت له‌جیاتی پێكهاته وه‌ك جوڵانه‌وه‌ی سیاسی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و تێوه‌بگلێنرێن له شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت و گروپیه چه‌كدارییه‌كان كه هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر ئاسایشی عێراق.
شنگال و ئاواره‌كان: لە پێشهاتێکی نادەستووری و دژ بە مافە سەرەتاییەکانی هاووڵاتییان، لێژنەی باڵای ئیغاسە و بە سەرپەرشتیی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، دەستی داوەتە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکانی پێکهاتەکانی مەسیحی و ئێزدی، کە خەڵکە ڕەسەنەکەی بە ناچاری لە کەمپەکان دەژین بڕیارێكی ده‌ركردووه كه چیتر ئاواره‌كانی ناو كوردستان مامه‌ڵه‌ی ئاواره‌بوونیان له‌گه‌ڵ ناكرێت و وه‌ك نیشته‌جێی هه‌رێم مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. له كاتێكدا ئه‌م نووسراوه كراوه كه 18 كه‌مپی ئاواره له كوردستان هه‌یه و 600 هه‌زار ئاواره‌ش نه‌یان توانیوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان، چونكه ئه‌وه‌ی پێویست بێت حكوومه‌تی عێراق بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیریی ئه‌و ناوچانه و دروستكردنی كه‌شێكی ئارام نه‌یانكردووه، جیا له‌وه‌ش ئه‌م بڕیاره به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركراوه، ئامانج لێی دروستكردنی ته‌عریبی نوێیه له‌و ناوچانه به‌تایبه‌ت شنگال كه دیاره ده‌یانه‌وێت له‌و رێگایه‌وه رێككه‌وتنی شنگال هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و بێ به‌های بكه‌ن، تا ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێت بۆیان، كۆچبه‌ری سیاسی له شوێنیان دابنێنن و دیمۆگرافیای ئه‌و ناوچه بشێوێنن، جیا له‌وه‌ش ئه‌مه له دژی ده‌قه دهستووریهكانه، هەروەها دژ دەبێت بە یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و ڕێکكەوتننامەکانی جنێڤ کە پشتگیری لە گەڕانەوەی ئاوارە و پەنابەران بە شێوەی ئاره‌زوومه‌ندانه و سەلامەت و کەرامەتمەندانە دەکەن، نەک بە بڕیارە ئیدارییەکان یان بە خشتەی کاتی سەخت و ناواقیعی.
ئه‌وه‌ی كه زۆر گرنگه كه حكوومه‌تی عێراق ده‌بێت، وه‌ڵامی ئه‌م پێشێلكاریانه بداته‌وه، له‌لایه‌ك ناكرێت له ئاستی باڵا جه‌خت له هه‌ماهه‌نگی و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان بكه‌نه‌وه له لایه‌كی دیكه خۆیان به فه‌رمانی هه‌موو ئه‌مانه ره‌تبكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ کار بکەن بۆ ڕاگرتنی ئەو بڕیارانە.
دۆخه‌كه ئه‌وه ده‌خوازێت ده‌بێت سه‌رجه‌م ئه‌و پێشێلكاریانه له سنووری شه‌نگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا بوه‌ستێنرێت، ده‌ستبه‌جێ یه‌كه‌ی ئیداره‌ی ئه‌و ناوچانه رێكبخرێته‌وه و سه‌رجه‌م ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌و و لاده‌رانه‌ی بوونه‌ته هۆی تێكدانی دۆخی ئه‌و ناوچانه دووربخرێنه‌وه، و ئه‌م ماوه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ده‌سه‌ڵاته ده‌بێت رێگا نه‌دات ئه‌و پێشێلكارییانه له سه‌رده‌می ئه‌و روو بدات ده‌بێت خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ئاره‌زوومه‌ندانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان، نه‌ك ناچار بكرێن به‌زۆره‌ملێ.