
کارزان سەباح هەورامی
نووسەر
سه‌رۆك بارزانی خه‌مخۆری هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان

سه‌رۆك بارزانی، فه‌رمانی كردووه كه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا (پرۆژه‌ی رووناكی) بگه‌یه‌نرێته ته‌واوی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مرۆ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ته‌واوی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، كاره‌بای بووه 24 كاتژمێری، ئێستا له هه‌موو عێراقدا تاكه پارێزگایه كه كاره‌باكه‌ی 24 كاتژمێره، بریاری سه‌رۆك بارزانی، كۆتایی به‌چیرۆكی نه‌هامه‌تی عێراق له‌بواری كاره‌با هێنا چونكه له‌دروست بوونی ئه‌م وڵاته‌وه تائێستا نه‌توانراوه به‌و هه‌موو داهاته‌وه كاره‌بای خۆی دابین بكات و خۆی رزگاربكات له سیسته‌می كۆنی كاره‌با، ئه‌م بریاره‌ی سه‌رۆك بارزانی، ده‌بێت وه‌ك مێژوو بنوسرێته‌وه، چونكه هه‌ڵه‌بجه كرایه نمونه‌ی كۆتایی هێنان به سیسته‌می كۆنی كلاسیكی كاره‌با و ئێستاش تاكه پارێزگایه له عێراق كه جیاوازه و كاره‌بای 24 كاتژمێره.
سه‌رۆك بارزانی، هه‌میشه خه‌مخۆری هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان بووه، بریاری كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ هه‌ڵه‌بجه، له‌م قۆناغه‌دا گرنگ بوو، چونكه موژده ده‌داته پارێزگاكانی دیكه‌ی كوردستان كه تاكۆتایی ئه‌مساڵ هه‌موو هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه خاوه‌نی كاره‌بای 24 كاتژمێری، هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵه‌بجه بۆ ئه‌م ده‌ستپێكه په‌یامی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ئه‌وانه‌ی رۆژانێك ویستیان به شه‌هیدكردنی 5 هه‌زار كه‌س ده‌نگی كورد خامۆش بكه‌ن، ئێستا به پرۆژه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه كوردستان به‌هه‌موو جیهان ده‌ڵیت: كورد نامرێت و خاوه‌نی ئیراده‌ی به‌هێزی خۆیه‌تی و خۆی ئیداره‌ی خۆی ده‌كات.
خۆشه‌ویستی سه‌رۆك بارزانی، له‌ناودڵی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانه، كاتی خۆی كه‌كابینه‌ی نۆیه‌م دروست بوو، به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆك بارزانی له گوتارێكدا له ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی هه‌رێم راگه‌یاند: به‌هه‌موو توانامه‌وه پشتیوانی كابینه‌ی حكوومه‌ت ده‌كه‌م و له‌گه‌ڵیان ده‌بم، تا ئه‌مرۆش به‌ده‌یان پرۆژه‌ی گرنگی هه‌ڵه‌بجه كه حكوومه‌ت جێبه‌جێی كردوون، له‌ژێر رێنمایی و راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی بووه ئه‌مه‌ش له پێناوی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی شاره‌كه، خۆشبه‌خانه له كابینه‌ی نۆیه‌م پرۆژه ستراتیژیه‌كانی حكوومه‌ت ڕه‌وره‌وه‌ی ئاوه‌دانی له‌شاره‌كه گۆڕیووه بۆ باشتر و هه‌ڵه‌بجه مێژووی چیرۆكی سه‌ركه‌وتن ده‌نووسێته‌وه، له‌وه‌ی نه‌هیچ هێزێك ده‌توانێت یاخی بكات له حكوومه‌ت نه حكوومه‌تیش ده‌ستبه‌رداری پرۆژه گرنگه‌كانی ده‌بێت له‌و شاره.
له‌كاتێكدا كه له‌ژێر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی، كاره‌بای 24 كاتژمێری گه‌یه‌نراوه بۆ شاره‌كه، ده‌بینین دۆخێكی خراپی كاره‌با له عێراق هه‌یه كه به‌و هه‌موو پاره‌ی له‌و سێكته‌ره خه‌رج كراوه كه‌چی كه‌مترین رێژه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی هه‌یه، گه‌یاندنی ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌وه‌دایه كه هانی كه‌رتی پیشه‌سازی و بازرگانی ده‌دات كه زیاتر له‌پارێزگاكه كاربكه‌ن و وه‌به‌رهینان بكه‌ن، چونكه به‌به‌راوردی كاره‌با كۆنه‌كه‌ی كوردستان ئه‌و كه‌رته بازرگانی و پیشه‌سازییانه سودمه‌ند ده‌بن، واته ته‌نیا هاووڵاتی نییه سودمه‌ندبێت له‌و پرۆژه‌یه به‌ڵكو سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان ده‌توانن سود له‌و خزمه‌تگوزاریه وه‌ربگرن.
كاره‌بای 24 كاتژمێری وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی نه‌ك له ئاستی عێراق ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه و پشتیوانی لێكراوه به‌ڵكو له‌دواین سه‌ردانی مه‌سروور بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریكا له‌وێ چاوی به (كريس رایت)، وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌وت . (كریس)له كۆوبونه‌وه‌یه‌كدا ستایشی ئه‌و هه‌وڵه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد (پرۆژه‌ی رووناكی) به‌پێشكه‌وتنی گرنگی وزه‌ی له‌ناوچه‌كه باسكرد، پێزانینی هه‌بوو بۆ ئه‌و تێروانینه‌ی كابنیه‌ی حكوومه‌ت بۆ پرسی ئیداره‌دانی كاره‌با، هه‌وڵی كاره‌بای 24 كاتژمێری نه‌ك ته‌نیا پێشكه‌وتنی ژێرخانی وزه‌یه له كوردستان به‌ڵكو ده‌لیله له‌وه‌ی كه ئیراده‌یه‌ك هه‌یه له كوردستانه‌وه ده‌یه‌وێت به ئاراسته‌ی جیهان بوون گۆرانكاری بكات.
سه‌رۆك بارزانی، ئه‌مرۆ ئه‌م په‌یامه جیهانگیریه‌ی (كوردستان وه‌ك ئیراده‌ی رووبه‌رووبنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان)، به گه‌یاندنی پرۆژه‌ی رووناكی بۆ هه‌ڵه‌بجه گه‌یانده هه‌موو جیهان، ده‌مێكه جیهان چاوی له‌وه‌یه كه ببینن ئه‌و ناوچانه‌ی بونه‌ته قوربانی جه‌نگ له رابردوو، ئه‌زمونی خۆیان نیشان بده‌ن، له ئیداره‌دان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش هاوكار و پشتیوان بن، ناكرێت هه‌ولێكی گرنگی له‌و شێوه‌یه كه خه‌ونی هه‌موو تاكێكی كوردستانی به‌دی هێناوه به‌كه‌م یان نادیده بگیرێت یان وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی سیاسی وێنا بكرێت، چونكه ئه‌م پرۆژانه ده‌بێته هه‌وێنی گرنگ له به‌ره‌و پێشچووین وڵات.