میر عەلی داوا دەکات هەڵبژاردنەکانی فیفا دوابخرێت
هەینی هەڵبژاردنە

K24- هەولێر
میر عەلی حوسێن، بەربژێری سەرۆکایەتی فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان داوا دەکات هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فیفا دوابخرێت.
ئاژانسی فرانس پرێس ئاشکرایکردووە، میر عەلی بە فەرمی داوایەکی ئاراستەی دادگەی وەرزشی جیهانیی کردووە، بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فیفا لە وادەی خۆی ئەنجام نەدرێت و دوابخرێت، چونکە ئەو پیاوە ئەردەنییە گلەیی لە شێوازی دەنگدانەکان هەیە.
وابڕیاری رۆژی هەینی داهاتوو هەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتی فیفا بکرێت و دوای 18 ساڵ سەرۆکێکی نوێ شوێنی سیپ بلاتەر بگرێتەوە، کە میر عەلی یەکێکە لە پێنج بەربژێرەکەی سەرۆکایەتی فیفا.