بوومەلەرزە ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستانی ھەژاند
بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان گوڕی بوومەلەرزەكەی ئاشكرا كرد

K24 – ھەولێر
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك لە سنووری پارێزگای دھۆك روویدا و لەلایەن خەڵكەوە ھەستی پێكراوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، كاتژمێر 07:50 خولەكی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.2 پلەی رێختەر بە دووری 7 كم لە شاری دھۆك روویداوە.
بەگوتەی چەند ھاووڵاتییەك كە پەیوەندییان بە كوردستان24ـەوە كرد، ھەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە.
