بۆچی خه‌ون به كه‌وتن و فڕین و تاقیكردنه‌وه‌ی له‌ناكاو ده‌بینین؟
"ئا‌یان والاس" ماوه‌ی (30) ساڵه توێژینه‌وه له‌سه‌ر خه‌ون بینین ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
خه‌ون چیرۆكی مێشكی مرۆڤه، كه چاو به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا جوڵه ده‌كات، زۆربه‌ی خه‌ڵكی گرنگی به شیكردنه‌وه‌ی خه‌ون ده‌ده‌ن، به تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كاتی به‌ئاگابوون ده‌یانناسین، یان كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كان و شوێنه دیاره‌كان.
شیكردنه‌وه‌ی خه‌ون، له بواری توێژینه‌وه‌ی ده‌روونی تا ساڵی (1899) ده‌رنه‌كه‌وت، تا "ئیگمۆند فرۆید" كتێبه‌كه‌ی به‌ناوی " The Interpretation of Dreams" بڵاوكرده‌وه.
ئێستا زۆربه‌ی شاره‌زایان بۆچوونیان له‌گه‌ڵ داهێنانه‌كه‌ی "فرۆید" جیاوازه، هه‌ندێك زانای ده‌روونزانی پێشكه‌وتنیان له‌باره‌ی خه‌ون تۆماركردووه، به‌ڵام هه‌ندێك زانای دیكه، پێیان وایه خه‌ون هیچ مانایه‌كی نییه.
هه‌ندێك زانا له توێژینه‌وه‌ی خه‌ون وه‌ستاون، به‌ڵام "ئا‌یان والاس" زانای ده‌روونزانی ماوه‌ی (30) ساڵه، زیاتر له (150) خه‌ونی شیكردووه‌ته‌وه، رۆژنامه‌ی "ئیندیپێنت"ی به‌ریتانی لیستێكی خه‌ونی بڵاویكرده‌وه، كه "والاس" شیكردنه‌وه‌ی بۆ كردووه، كاتێك له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستیت.
دۆزینه‌وه‌ی ژوورێكی به‌كارنه‌هاتوو، مانای چییه؟
بوونی ژوور له ماڵ، مانای كه‌سایه‌تی تۆ ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌بوونی ژوورێكی به‌كارنه‌هاتوو، مانای به‌هره‌یه‌كه، كه نه‌تزانیوه هه‌ته.
پێویسته چی بكه‌ی؟ به‌پێی ئه‌و كاته‌ی بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌هره‌ی شاراوه به‌كاری ده‌هێنی، واده‌خوازێت ده‌رگای نوێ كه به‌رامبه‌رت ده‌كرێنه‌وه، بقۆزییه‌وه.
ئۆتۆمبێلێك له ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵ، مانای چییه؟
ئۆتۆمبێل گوزاشت له توانا ده‌كات، به‌ره‌و گه‌یشتن به ئامانجێكی دیاریكراو، ره‌نگه هه‌ست به ته‌واوی سه‌ركه‌وتنه‌كانت نه‌كه‌ی له ژیانی راستیدا.
پێویسته چی بكه‌ی؟ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵی كۆنترۆڵی هه‌ڵوێسته‌كه بده‌یت، له‌سه‌رخۆ به، "والاس" پێیوایه، ئه‌وه وا ده‌كات جوڵه و غه‌ریزه‌كانت به‌ره‌و ئاراسته‌ی باشترت ببات.
كه‌وتن، مانای چییه؟
هه‌ستكردن به كه‌وتن له‌كاتی خه‌وبینین، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تۆ له‌كاتی به‌ئاگابوون، زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ده‌كه‌ی، تۆ پێویستت به ئارامی هه‌یه، بهێڵه كاره‌كان وه‌كو خۆی بڕوات.
پێویسته چی بكه‌ی؟ متمانه به خۆت و كه‌سانی دیكه بكه، رێگه بده هه‌موو شتێك به شێوه‌ی سرووشتی خۆی بڕاوت، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به نیگه‌رانییه‌وه كۆنترۆڵی خۆت له‌ده‌ست بده‌ی.
فڕین، مانای چییه؟
فڕین له‌خه‌وندا مانای ئه‌وه‌یه، له‌كاتی به‌ئاگابووندا ره‌وشه‌كان له‌سه‌ر خۆت گران ده‌كه‌ی.
پێویسته چی بكه‌ی؟ هه‌رچه‌نده وا هه‌ست ده‌كه‌ی، به ئازادی و به‌ختی باشه‌وه به رێككه‌وت له‌سه‌ر رێگه‌كه‌ی، زۆربه‌ی جار بڕیاردان و سنوور به‌زاندن و به‌رپرسیاریه‌تی قورسه.
ئاماده‌ی تاقیكردنه‌وه نیم، مانای چییه؟
تاقیكردنه‌وه بۆ كۆنترۆڵكرنی تواناكانمان ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه ئه‌مه مانای ئه‌وه ده‌دات، له‌سه‌ر ئه‌دای تایبه‌تی خۆت رازی نیت، كه له ژیانی به ئاگابوون ئه‌زموونی ده‌كه‌ی.
پێویسته چی بكه‌ی؟ ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی راستی بزانی، ده‌كرێت له توانا و زانین و سه‌ركه‌وتنه‌كانت ره‌زامه‌ند بیت، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به به‌رده‌وامی حوكمی له‌سه‌ر بده‌ی، له بری ئه‌وه‌ش خۆت مه‌خه‌ره ژێر هه‌ڵسه‌نگاندن بێ كۆتایی.
شه‌رم له شوێنی گشتیدا، مانای چییه؟
ئێمه جلوبه‌رگه‌كانمان هه‌ڵده‌بژێرین، به‌ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی دیاریكراو پێشكه‌ش به خه‌ڵك بكه‌ین، بۆیه خۆده‌رخستن ئاماژه‌یه بۆ هه‌ڵوێستێك كه له ژیانی به ئاگابوون ئاراسته‌مان ده‌كرێت، كه هه‌ست به لاوازی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی ده‌كه‌ین.
پێویسته چی بكه‌ی؟ پێویسته هه‌ندێك جار به‌رامبه‌ر كه‌سانی دیكه كراوه بیت، بۆئه‌وه‌ی به‌هره‌ی راسته‌قینه‌ی تۆ ببینن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك جار بابه‌ته‌كه ده‌بێته هۆی شه‌رمكردن.
توانای دۆزینه‌وه‌ی توالێتت نییه، مانای چییه؟
به‌كارهێنانی توالێت بۆ پێویستی سه‌ره‌كیمانه، له‌به‌ر ئه‌وه كێشه‌كت له ژیانی به ئاگابوون هه‌یه، به دیاریكراوه‌ی گوزارشت له پێویستییه‌كانت ده‌كات.
پێویسته چی بكه‌ی؟ كاتی پێویست بۆ پێداویستییه‌كانی خۆت ته‌رخان بكه‌ن، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كاته‌كانت بۆ پێویستی كه‌سانی دیكه ته‌رخان بكه‌ی.
كه‌وتنی ددان، مانای چییه؟
ددان مانای متمانه و هه‌ستكردنه به هێز، هه‌ندێك هه‌ڵوێست له ژیانی به ئاگابوون ده‌بێته هۆی رووخانی متمانه.
پێویسته چی بكه‌ی؟ ته‌نیا به شێوه‌یه‌كی ئارام به‌رامبه‌ر واقیع بیربكه‌وه و هه‌وڵی چێژوه‌رگرتن له ژیان بده، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌فیڕۆدانی هێز بكه‌ی.
راوه‌دونان، مانای چییه؟
كێشه‌كه‌ك هه‌یه ده‌ته‌وێت له ژیانی به ئاگابوون رووبه‌ڕووی ببیه‌وه، به‌ڵام رێگاكه نازانی.
پێویسته چی بكه‌ی؟ ئه‌و كێشه‌یه زۆربه‌ی جار ده‌بێته هۆی به‌دواداچوونی خواستی كه‌سێتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مه‌ترسیداره، زۆربه‌یجار سه‌رنجت بۆ به‌هره‌ی ئاشكرانه‌كراو راده‌كێشێت، كاتێك ده‌ته‌وێت خۆت بسه‌لمێنت.
سه‌رچاوه: عه‌ره‌بی پۆست
د.ی