ده‌توانی لێره بژی؟
به‌فر هه‌موو شتێكی داپۆشیوه و پله‌ی گه‌رما (50) پله‌ی ژێر سفره

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، كه ناوچه‌ی سیمینتۆزافۆدسكی له رووسیا، به‌ته‌واوه‌تی به به‌فر داپۆشراوه و له چه‌ند وێنه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه هه‌موو شوێنێكی ئه‌و شارۆچكه‌یه به‌ستوویه‌تی.

وێنه‌كان له چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌كی چۆڵكراو گیراون، له دووری (17) كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌ی "ڤۆركوتا"، كه شارۆچكه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی خه‌ڵوزه، پله‌ی گه‌رما له ناوچه‌كه زۆر دابه‌زیوه، كه (50) پله‌ی ژێر سفره له زستاندا.
له وێنه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، به‌فر و شه‌خته زه‌وی و كه‌لوپه‌ل و باڵه‌خانه و هه‌موو شتێكی داپۆشیوه، پارچه‌ی گه‌وره‌ی شه‌خته ته‌واوی په‌جه‌ره‌كانیشی داپۆشیوه، له‌و وێنانه‌ی له ئاسمانه‌وه گیراون، ده‌ركه‌وتووه به‌فر یه‌كپارچه سه‌ربانی باڵه‌خانه‌كانی سپی كردووه.

له وێنه‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌ركه‌وتووه، جگه له ئۆتۆمبێل، بارهه‌ڵگره‌كانیش ژێر به‌فر كه‌وتوون.
له ساڵی (2013)ه‌وه، ئه‌و ناوچه‌یه ساڵانه چۆڵ ده‌كرێت، به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما، كه به‌هۆی چۆڵبوونه‌كه‌ی ده‌بێته شارێكی ترسناك، جگه له‌وه رێژه‌ی بێكاریش به‌رز ده‌كاته‌وه.

شارۆچكه‌ی "ڤۆركوتا"، كه به به‌رهه‌مهێنانی خه‌ڵوز به‌ناوبانگه، ده‌كه‌وێته ئه‌وپه‌ڕی رۆژهه‌ڵات و به ساردترین شار له ئه‌وروپا داده‌نرێت، به‌وه‌ش جیاده‌كرێته‌وه، كه هاوینێكی كورت و زستانێكی سه‌ختی هه‌یه، له‌گه‌ڵ كه‌وتنی به‌فر.

ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی (70) هه‌زار و (548) كه‌سه، ئه‌و شارۆچكه‌یه سه‌رده‌مانێك به‌ندیخانه‌ی "گولاگ"ی لێبووه، كه "ستالین" درووستی كرد.

سه‌رچاوه: عه‌ره‌بی پۆست
د.ی