بەھۆی تەشەنەكردنی كۆرۆنا پۆلیسی سۆران بڕیارێكی نوێی دا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بڕیاریدا

K24 - سۆران
بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەپێناو سەلامەتی بەندکراوانی بەندیخانەی سۆران، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بەشی گرتن و گواستنەوە، سەردانی کردنی بەندکراوان و راگیراوانی بۆ کاتێکی نادیار راگرت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێكدا، داواش لە کەسوکاری بەندکراوان دەکات سەردانیان بەندییەکان نەکەن و رێگەیان پێنادرێت تا باشتربوونی دۆخەکە.
دەقی راگەیەندراوی پۆلیسی سۆران:..
لـەبـەر بـەرژەوەنــدی گشـتی و ســەلامەتی راگیراوان داوكاریـن لــەخەلــكــی خۆشـەویسـتی ســۆران و دەوروبـەری ئـەوانـەی كــە خـزم و كـەس وكــاریــان بـەنــد كــراوە لـەبـەشــی پــۆلیسـی گــرتن و گـواستـنەوەی ســۆران ســەردانـیان نـەكــەن ، ســەردانـی كـردنی بـەنـد كـراوان بـەشــێوەی كـاتـی راگـیراوە تــاکــو کــاتێکی نــادیـار لـەبـەر دوبــارە سـەرهـەڵــــدانــەوەی ڤــایـرۆســی کــۆڕۆنــا لـەهـەر بـڕیارێـکی تر ئــاگــادارتــان دەكــەیــنەوە .
تكایە لەهەر كێشەو گرفتێك پەیوەندی بەژمارە تەلەفۆنی ژوری كۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بكەن.
١٠٤ بەتەنها بەبێ كۆد
٠٧٥٠٣٣٣٠١٠٤ ڤایبەر ، واتساب هتد...
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران