به فه‌رمی نێیمار سزایه‌كه‌ی قورس‌تر كرا

نێیمار دا سیلڤای به‌رازیلی و ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان بۆ دوو یاریی له لیگ وه‌ن سڕ كرا.
لێژنه‌ی سزاكان له فێدراسیۆنی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا به فه‌رمی بڕیاریدا نێیمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان بۆ دوو یاریی سڕ بكات دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی لیل له خولی پله‌یه‌كی فه‌ره‌نسا به كارتی سوور ده‌كرا.
ده‌بێته دووه‌مجار نێیمار له‌م وه‌رزه به‌كارتی سوور ده‌ربكرێت و یه‌كه‌مجار به‌رامبه‌ر مارسێی به‌كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، به‌هۆی ئه‌م سزایه‌وه نێیمار له دوو یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ستراسبۆرگ و سانت ئیتیان له لیگ وه‌ن داده‌بڕێت.
نێیمار دا سیلڤای ته‌مه‌ن 29 ساڵ له هاوینی 2017 له یانه‌ی بارسێلۆنا به به‌های 222 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی پاریس سانجێرمان، ئه‌م وه‌رزه نیمۆ له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداریی له 21 یاری كردووه، 13 گۆڵ و 8 ئاسیستی كردووه.