21 پێشبڕكێكاری ماراسۆنێك له‌ چین گیانیان له‌ده‌ستدا

به‌هۆی شه‌پۆڵێكی توندی سه‌رما

K24 - هه‌ولێر:

ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (23ی ئایار/ مایۆی 2021) له‌ هه‌رێمی گانسو، له‌ باكووری رۆژئاوای چین، به‌هۆی شه‌پۆڵێكی توندی سه‌ماوه‌، 21 پێشبڕكێكاری راكردنی ماراسۆنێك گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ پێشبڕكێیه‌ك به‌ درێژایی 100 كیلۆمه‌تر له‌ شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی سه‌ر رووباری زه‌رد ده‌ستیپێكرد، كه‌ دووه‌م درێژترین رووباری ئه‌و وڵاته‌یه‌، كه‌ ناوچه‌یه‌كی سه‌خت و دۆڵی‌ قووڵی تێدایه‌.

ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری "باین" ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد، شه‌پۆڵێكی سه‌رما و به‌فربارین و ره‌شه‌با ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی گرته‌وه‌، كه‌ به‌شێك له‌ ماراسۆنه‌كه‌ له‌و شوێنانه‌ كراون‌ و سه‌ختی كه‌شوهه‌واكه‌ بووه‌ته‌ هۆی دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما.

له‌ ماراسۆنه‌كه‌دا 172 كه‌س به‌شداری تێدا كردووه‌، ئاژانسی "شینخوا"ی چین بڵاویكرده‌وه‌، 151 كه‌ش به‌ پێبڕكێكارانی ماراسۆنه‌كه‌ سه‌لامه‌تن و هه‌شت كه‌سیان برینێكی سووكیان هه‌یه‌.

د.ی

Fly Erbil Advertisment