حەلبووسی: بەبێ ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی ئاوارەکان ناتوانن بگەڕێنەوە شوێنەکانیان
حکومەتی عێراق کەمپەکان دادەخات

K24 - هەولێر
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەبێ ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی ئاوارەکان ناتوانن بگەڕێنەوە شوێنەکانیان.
محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە گوتارێکیدا لە کۆنگرەی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەغدا گوتی "شەڕی داعش هەزاران کەسی ئاوارە کردووەو رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنیش رۆڵێکی بەرچاویان لە بە زۆر رەوانەکردنەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکان هەبووە".
حەلبووسی گوتیشی "بەبێ ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی ئاوارەکانی عێراق ناتوانن بگەڕێنەوە شوێنەکانیان"
ئەمە لەکاتێکدایە لە سەرەتای ئەمساڵەوە حکومەتی عێراق بڕیاریداوە، کەمپەکان دابخات و ئاوارەکانیش بەزۆر رەوانەی شوێنەکانیان دەکاتەوە.