چیا شەریف: ئەوەی تورکیا دەیکات جینۆسایدی ژینگەی کوردستانە
"تورکیا ماوەیەکی زۆرە دەستیکردووە بە بڕینەوەی دارستانەکانی کوردستان"

K24 - هەولێر:
له باره‌ی بڕینی سامانی دار له‌سه‌ر سنووره‌كان له‌لایه‌ن توركیا، كه به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه له‌ناوچه‌كه‌یه، په‌رله‌مانتارێك رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ندینجار داوایان له په‌رله‌مانی عێراق كردووه له رێگه‌ی حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه توركیا له‌و كرده‌وه‌یه ئاگادار بكرێته‌وه و پرۆسه‌كه رابگرێت.
چیا شەریف، ئەندامی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان، بە کوردستان 24ی راگەیاند "ئەو پڕۆسەیە دەمێکە دەستیپێکردووە، جگە لە بڕینی دار، جۆرە خەڵوزێکی تایبەت کە بە کۆمر ناودەبرێت لە ناوچە سنوورییەکان هەیە و لەلایەن تورکیاوە دەبردرێت، ئەوەی دەکرێت جینۆسایدکردنی ژینگەی کوردستانە".
روونیکردەوە: "دارەکانی هەرێمی کوردستان دەگوازرێنەوە پارێزگای شرنا‌خ لە باکووری کوردستان، چەند کۆمپانیایەکی تایبەت سوود لە دارەکان دەبینێت و بۆ دروستکردنی چەندین کەرستە بەکاری دەهێنن".
ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین جار لیژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمان داوایان لە پەرلەمانی عێراق کردووە، لە رێگای حکومەتی عێراقیەوە تورکیا ئاگادار بکرێتەوە بۆ وەستاندنی ئەو پڕۆسەیە، بەڵام هێشتا بەردەوامە.