کوردێك گەورەترین پانتۆڵ لە جیهاندا دروستدەکات

درێژایی 70 مەترە و پانییه‌كه‌ی 40 مەترە

"خوەندەکار کەلەش"، گەورەترین پانتۆڵ لە جیهاندا دروستدەکات
"خوەندەکار کەلەش"، گەورەترین پانتۆڵ لە جیهاندا دروستدەکات

K24 - ئەوروپا:

لە شاری "بیرۆمونستەر" لە سویسرا، ماوەی ساڵێکە "خوەندەکار کەلەش"، کە کوردێكی خه‌ڵكی رۆژئاوای کوردستانە، خەریکی پڕۆژەی دروستکردنی گەورەترین پانتۆڵە لە جیهاندا، چەند ساڵێکە پەنابەر له‌ سویسرا و پیشەی بەرگدرووە، مەبەست لە پڕۆژەکەی هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگایە بۆ پاکڕاگرتنی ژینگە.

"خوەندەکار کەلەش"، گەورەترین پانتۆڵ لە جیهاندا دروستدەکات

ئەو پانتۆڵەی دروستی کردووە، كێشه‌كه‌ی 700 کیلۆ گرامە، بە هاوکاری هاورێیەکی لە یانەی "چامبازی بیرۆمونستەر" ئەو پرۆژەیەی ئەنجام داوه‌. خوەندەکار، تەمەنی 44 ساڵە و 10 ساڵە لە سویسرا دەژی، لە مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤەمبەری ساڵی رابردووەوە دەستی بەو کارە کردووە و یەکەم هەنگاویشی لە رۆژی یەکشەممه‌ 20ی ئەم مانگە، لە دەروازەی شارەکە لەسەر چیمەنی سەوز نمایشی پانتۆڵە تایبەتەکەی کرد.

قوماشی پاناتۆڵەکە پەمۆی سروشتییە و زەنجیرەکەی 16 مەترە و قۆپچەی داخستنیشی یەک مەتری بازنەییە.

100 کەس لە گواستنەوەی پانتۆڵەکە بەشداربوون بۆ ناو شارۆچکەکە و خەڵکەکەش بە چەپڵەلێدان پێشوازیان لێکرد.

گەورەترن پانتۆڵ لە جیهاندا له‌لایه‌ن كوردێكه‌وه‌ دروست كرا
گەورەترین پانتۆڵ لە جیهاندا له‌لایه‌ن كوردێكه‌وه‌ دروست كرا

خوەندەکار کەلەش، خۆی لە شاری دیمەشقی پایتەختی سووریا، لەگەڵ باوکی کاری بەرگدرووی کردووە و پێش ئەوەی ببێته‌ پەنابەر له‌ سویسرا، ئەو دەڵێت: بیرۆکەکەم دوای خوێندنەوەی کتێبی گینس بۆ پێوانەی جیهانی بۆهات و بیرمکردەوە منیش کارێک بکەم ناوم بچێتە ناو ئەو کتێبەوە.

گوتیشی: کارەکە قورس بوو، بەڵام ئارامگرتنی دەویست تا هێڵەکانی دوورین جوان دەربچن، نەك تەنیا گرنگی بە قەبارەکە بدرێت، بۆمن جوانی و رێکی بەرهەمەکە زۆر گرنگ بوو. پانتۆڵەکە بۆ کەسێک باڵای 185 مەتر بێت گونجاوە، ئەوەش مەحاڵە مرۆڤی وا هەبێت لە دونیادا. لە کۆتایی نماییشەکە پانتۆڵەکە هەڵده‌وەشێندرێنەوە و 12 هەزار کیسەی شتکڕین (شۆپینگ) بە شێوازی مۆدێرن لە قوماشەکە دروست دەکرێت و پێشکەشی خەڵک دەکرێت تا کیسەی نایلۆنی نەکڕن و ئەو كیسانه‌ بۆهەمیشە بە کار بهێنن. تەنیا قۆپچەی پانتۆڵەکە بەکار ناهێنرێت و وەک یادگاریەکی ئەو پڕۆژەیە هەڵدەگرێت.

ئه‌و پانتۆڵه‌ی
ئه‌و پانتۆڵه‌ی "خوەندەکار کەلەش" درووستی كردووه‌، درێژایی 70 مەترە و پانییه‌كه‌ 40 مەترە

سه‌رچاوه‌: رۆژنامەی "لوزێنەرزایتونگ"

د.ی

Fly Erbil Advertisment