حکومەتی ھەرێم زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ خاوێنکردنەوەی چەند ناوچەیەک تەرخان دەکات
لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پارەی پێویست تەرخان کراوە

K24 – هەولێر:
لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ خاوێنکردنەوەی چەند ناوچەیەک تەرخانکرا.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: "لە درێژەی پێشکەشکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕی (2,762,760,000) دوو ملیار و حەوتسەد و شەست و دوو ملیۆن و حەوتسەد و شەست ھەزار دینار بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار تەرخان کرا بە مەبەستی خاوێنکردنەوەی قەزای سێمێل و دەوروبەری بۆ ماوەی سێ ساڵ کە لە ڕێکەوتی 2021/1/1 دەست پێدەکات تا رێکەوتی 2023/12/31".
بەگوێرەی ههواڵی فهرمانگهی میدیا و زانیاری "بڕی (1,452,012,000) ملیارێک و چوار سەد و پەنجا و دوو ملیۆن و دوازدە ھەزار دینار خەرج کرا بۆ یەک ساڵی خاوێنکردنەوە و ھەڵگرتنی زبڵ و خاشاکی شارەوانی خەبات و سفەیە و شاخۆڵان و کەورگۆسک کە لە رێکەوتی 2021/1/1 دەست پێدەکات تا رێکەوتی 2021/12/31".
ئاماژە بەوەشکراوە "بڕی پارەکە لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار خەرج دەکرێت".