وەزیری ناوخۆ: مووچەخۆری حکومەت ناتوانێت لە کۆمپانیا ئەمنییەکان کار بکات

"پڕۆژەیاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتییەکان هەلی کار بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت"

K24 - هەولێر

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان دەربارەی پڕۆژەیاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتییەکان کۆبوونەوە.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو پڕۆژە یاسایە هەلی کاری زۆر بۆ گەنجان دەرەخسینێت، هەر کەسێك مووچەخۆری حکومەت بێت ناتوانێت لە کۆمپانیا ئەمنییەکان کار بکات ئاسکراشیکرد لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 68 کۆمپانیای ئەمنی هەیە کە دەبێت دوای دەرچوونی یاساکە خۆیان لەگەڵی بگونجێنن.

راشیگەیاند، لە کابینەی نۆیەم سەرۆکی حکومەت گرنگییەکی تایبەتی بەوە داوە کە رێکخستنەوە لە کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان بکرێت، چونکە پێشتر لە رووی یاسایی و ئەمنی و ئیداری تێکەڵییەک لە کارەکانیان هەبووە.

لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا لەنارەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەدا، ئەوەی لەسەر حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردویەتی، بە دڵنیاییشەوە ئەگەر هاووڵاتییان پابەندی رێکارەکان نەبن و ئامارەکانیش زیاتر ببن، ئەوا رێکارەکان توندتر دەکرێن.

Fly Erbil Advertisment