"به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئیفراز چوار، كێشه‌ی كه‌م ئاوی به‌ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر ده‌بێت"
نەبەز عەبدولحەمید: پێشتر قووڵترین بیر له هه‌ولێر نه‌گه‌یشتووه‌ته 200 مه‌تر، به‌ڵام ئێستا بیر لێده‌درێت، كه نزیكه‌ی 600 مه‌تره

K24- هه‌ولێر:
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر له میانه‌ی به‌شداریكردنی ژووری هه‌واڵ به كوردستان24ی راگه‌یاند، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕه پاره‌یه‌كی وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ كێشه‌ی كه‌م ئاوی ته‌رخانكردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئیفراز 4، كێشه‌ی كه‌م ئاوی به‌ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
نەبەز عەبدولحەمید گوتی: "سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، كه به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كانی خه‌ڵك ده‌كات، له كێشه‌كان ده‌پرسێته‌وه، سوپاسی ده‌كه‌ین بڕێك پاره‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌م ئاوی ته‌رخان كردووه، به‌ڵام ئه‌و بڕه‌یه وه‌كو هه‌نگاوی یه‌كه‌مه، كه 925 ملیۆن دینار ته‌رخانكراوه".
گوتیشی: " بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌ی ئه‌و كێشه‌یه، له پارێزگای هه‌ولێر لیژنه‌ی وشكه ساڵی هه‌یه و به‌رده‌وام به‌دواداچوون ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێژه‌ی ئاو له بیره‌كانی هه‌ولێر دابه‌زیوه، بۆ نموونه، له ساڵی 1996 قووڵترین بیر له هه‌ولێر نه‌گه‌یشتووه‌ته 200 مه‌تر، كه 190 تا 192 مه‌تر بووه، به‌ڵام ئێستا له شاره‌دێی قوشته‌په بیر لێده‌درێت، كه نزیكه‌ی 600 مه‌تره".
قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا، بۆ یه‌كه‌مجار پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز، كه نزیكه‌ی 60%ی ئاوی هه‌ولێر دابین ده‌كات، بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ وه‌ستا، كه ئه‌و قوڕه‌ی له زێی گه‌وره‌وه ده‌هات، پڕۆژه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی راگرت، ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كێشه‌ی كه‌م ئاوی قووڵ كرده‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پارێزگای هه‌ولێر 3 لیژنه‌ی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كه‌م ئاوی پێكهێناوه، لیژنه‌یه‌كیان بۆ زیده‌ڕه‌وییه‌كانه و سه‌رپێچیكاران رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه، رێگه نادرێت، ئاوی بۆ باخچه و شوێنی دیكه رابكێشرێت به سه‌رپێچی، بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر راسپێدراون رێكای یاسایی بگرنه‌به‌ر، لیژنه‌ی دووه‌م به‌دواداچوونی بۆ بیره‌كان ده‌كات و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات، لیژنه‌یه‌كی دیكه سه‌رپه‌رشتی دابه‌شكردنی ئاو ده‌كات.
نەبەز عەبدولحەمید روونیكرده‌وه، به‌پێی ستاندارده جیهانییه‌كان، ئه‌و ئاوه‌ی له هه‌رسێ پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز و بیره‌كانی هه‌ولێر دابین ده‌كرێت، زیاتره له‌و پێداویستییه‌ی تاكێك كه پێویستیه‌تی، ئه‌مه به‌و مانایه دێت، كه زێده‌ڕه‌وی له به‌كارهێنانی ئاو ده‌كرێت، بۆیه داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین، ئاو به‌هه‌ده‌ر نه‌ده‌ن و ره‌چاوی ئه‌وه بكه‌ن، خه‌ڵكێكی دیكه پێویستی به ئاوه.
قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر جه‌ختی كرده‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردووه، كه په‌له بكه‌ن له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز 4، كه ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كێشه‌ی كه‌م ئاوی له شاری هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كات.
د.ی