بایدن پیرۆزبایی لە عێراق دەکات
"کۆنگرەی لوتکەی بەغدا رێگایەکە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و پتەوکردنی هاوکارییەکان"

K24 - هەولێر
سەرۆکی ئەمەریکا پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی لوتکەی بەغدا بۆ (هاوکاری و هاوبەشی) لە حکومەتی عێراق دەکات.
جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کۆنگرەی بەغدا رێگایەکە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و پتەوکردنی هاوکارییەکان، لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە. پیرۆزبایی سەرۆکەوتنی کۆنگرەکەشی لە حکومەتی عێراق کرد.
سەرۆکی ئەمەریکا دووپاتیشی کردووەتەوە، واشنتن بەردەوام دەبێت لە پشتیوانکردنی حکومەتی عێراق، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیش لەگەڵ بەغدا بەگوێرەی رێککەوینی ستراتیژی پتەوتر دەکەن.
دوێنێ 28/8/2021، بە بەشداری نۆ وڵاتی هەرێمی و نێودەوڵەتی کۆنگرەی لوتکەی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی بەڕێوەچوو.
