سامی خزێرا هانده‌رانی دۆرتمۆند خه‌مناك ده‌كات

سامی خزێرا یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و ئێرلینگ هالاند یاریزانی ئێستای یانه‌ی دۆرتمۆند
سامی خزێرا یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و ئێرلینگ هالاند یاریزانی ئێستای یانه‌ی دۆرتمۆند

سامی خدێرا یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەکانی ریال مەدرید و یۆڤێنتۆس پێیوایە ئەم وەرزەش بایرن میونشن ناسناوی بۆندزلیگا بەدەست دێنێت و رکابەرەکەی واتە بورووسیا دۆرتمۆند، توانای ئەوەی نابێت رکابەری بەدەست هێنانی ناسناوەکە بکات.

سامی خزێرا له‌ چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی دا ده‌ڵێت: بەداخەوەم کە ئەم قسەیەش دەکەم، بەڵام دەمەوێت بە هەموو هاندەرانی بورووسیا دۆرتمۆند کە ساڵانێکە خەون بە بەدەستهێنانی ناسناوی بۆندزلیگاوە دەبینن بڵێم، ئەمساڵیش بایرن میونشن دەبێتەوە پاڵەوان.

خزێرا یاریزانی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید گوتیشی: ئەم قسانەی من پێویستی بە هیچ شرۆڤەکارێکی گەورە نییە و شتێکی روونە، بۆیە پێموایە کە باڤارییەکان دەیەم ناسناوی لەسەر یەکیش بەدەست دێنن، پێمواش نیە ئەمە سوپرایزێکی گەورە بێت، باڤارییەکان راهێنەرێکی باشیان هەیە کە دەتوانێت ئەنجامی باش بەدەست بێنیت، هەروەها ئەوان خاوەنی کۆمەڵێک یاریزانی بە توانای هاوشێوەی، لێڤاندۆڤسکی، توماس مولەر، مانوێل نۆیەر و جۆشۆوا کیمیچن، بۆیە بەداخەوە کە ئەمساڵیش ئێرلینگ هالاند ناتوانێت رێ لەمانە بگرێت بۆ بەدەستهێنانی ناسناوەکە.

سامی خزێرای ته‌مه‌ن 34 ساڵ، له‌م هاوینه‌ وازهێنانی له‌ یاریكردن راگه‌یاند، پێشتر له‌ یانه‌ی شتوتگارت پێگه‌یشت، دواتر روویكرده‌ یانه‌كانی ریال مه‌درید و یوڤێنتۆس، له‌ یانه‌ی هێرتابه‌رلین له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵ خانه‌نشین بوونی خۆی راگه‌یاند.

Fly Erbil Advertisment