رۆبەرت پالەدینۆ : ئه‌مه‌ریكا له‌ هەرێمی کوردستان و عێراق ده‌مێنێته‌وه‌

ئه‌مه‌ریكا: ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پەیوەستە بە ئاسایشی عێراق و ئاسایشی عێراقیش پەیوەستە بە ئاسایشی هەرێمی کوردستان

K24- هه‌ولێر:

رۆبەرت پالەدینۆ، کونسوڵی ئەمه‌ریکا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وڵاتەکەی پابەندە بە هەرێمی کوردستان و عێراق، بۆیە لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەمێنێتەوە، دووپاتیشی کردەوە کە بۆ ماوەیەکی درێژمەوداش دەمێنێتەوە. کونسوڵی ئەمه‌ریکا هەروەها گوتیشی ئەمه‌ریکا و هەرێمی کوردستانی عێراق پێکەوە باشترینن.

رۆبەرت پالەدینۆ گوتی: "دەمەوێت ئەوە دووپات بکەمەوە، کە ئەمه‌ریکا پابەندە بە هەرێمی کوردستان و عێراق، دەمانەوێت ئەو هەرێمە سەرکەوتوو بێت و سەرۆکی ئەمه‌ریکا "جۆو بایدن" لەو بڕوایەدایە، کە ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پەیوەستە بە ئاسایشی عێراق و ئاسایشی عێراقیش پەیوەستە بە ئاسایشی هەرێمی کوردستان".

کونسوڵی ئەمه‌ریکا لە هەرێمی کوردستان گوتیشی: "بۆیە ئەمه‌ریکا لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەمێنێتەوە و بۆ ماوەیەکی درێژمەوداش دەمێنینەوە"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئەمه‌ریکا و هەرێمی کوردستانی عێراق پێکەوە باشترن.

د.ی

Fly Erbil Advertisment