حکومەت: لە پڕۆسەی چاکسازی 11 هەزار مووچەمان بە تەواوی بڕیووە
عەبدولحەکیم خەسرەو: کۆدی بێ هاوتا بۆ 460 هەزار فەرمانبەر دروستکراوە

K24 – هەولێر
سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران ئاشکرای کرد، لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی مووچەی 11 هەزار کەس بە تەواوی بڕدراوە.
عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدوا داچوون، بە کوردستان24ی راگەیاند "لە پڕۆسەی چاکسازی کۆمەڵێك هەنگاوی باشمان بڕیووە و 460 هەزار فەرمانبەر و پۆلیس کۆدی بێ هاوتایان بۆ دروستکراوە بۆ ئەوەی لە رێگای سیستمی بانکییەوە مووچەکانیان وەربگرن".
راشیگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی نزیکەی 21 هەزار مووچە راگیراوە کە 11 هەزاریان بە تەواوەتی بڕدراون.