بەهۆی زۆری خواست نرخی گازی سرووشتی سه‌دا حه‌وت بەرزدەبێتەوە

پێشبینی دەکرێت خواست لەسەر گاز بۆ چەند مانگی داهاتووش بە بەرزی بمێنێتەوە

خواست نرخی گازی سرووشتی زیاد بووه‌
خواست نرخی گازی سرووشتی زیاد بووه‌

K24 - هه‌ولێر:

بە پاڵپشتی شەپۆڵی فراوانی کڕین بە تایبەت دوای ئەوەی لە سێ رۆژی مامەڵی رابردووی سەدا 16 نرخەکەی لەدەستدا، نرخی گرێبەستەکانی داهاتووی گازی سرووشتی بە رێژەی سەدا 7 بەرزبووەوە.

سەرەڕای بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و پێشبینییەکان بەوەی کەشوهەوای ئەمساڵ مامناوەند دەبێت، وایکردووە خواست بۆ گازی سرووشتی تاڕەدەیەک کەم بێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە مانگی تشرینی یەکەم، نرخی گازی سرووشتی بۆ ئاستی پێوانەیی بەرزبووەوە و سەرەڕای ئەوروپا هەناردەی گازی بۆ ئاسیا و چین بە تایبەتی زیاتر بەرزبووەوە، بە تایبەت لە چین بەهۆی کەمی سووتەمەنییەوە پچڕانی کارەبا روویدا.

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە نرخی گازی سروشتی بۆ بەرزترین ئاستی لە 12 ساڵی رابردووی بەرزبوەوەتەوە، هەروەها پێشبینیش دەکرێت خواست لەسەر گاز بۆ چەند مانگی داهاتووش بە بەرزی بمێنێتەوە.

 

Fly Erbil Advertisment