ئایا بوتڵی غاز دەتەقێتەوە؟
به‌رگری شارستانی هه‌ولێر چه‌ند رێنماییه‌ك ده‌خاته‌ڕوو

K24 - هه‌ولێر:
به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر چه‌ند رێنماییه‌كی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد، بوتڵی غازی ماڵان به‌جۆرێك درووستكراوه، كه ته‌قینی زۆر زه‌حمه‌ته، به‌ڵام هاووڵاتیان پێویسته ره‌چاوی چه‌ند رێنماییه‌ك بكه‌ن، تا خۆیان بپارێزن.
رائیدی پۆلیس، سه‌رکه‌وت کاڕەش به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر، بۆ سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان ئاماژی به چه‌ند رێنماییه‌ك كرد و رایگه‌یاند، غازی ماڵان پێکهاتەی غازی پڕۆپان و بیوتانە، بە پاڵەپەستۆی 10 بۆ 12 بار لەناو بوتلەکەیە، هەر 270 لتر غاز دەبێتە یەک لتر غازی شل لەناو بوتڵێكدا، پاڵەپەستۆی ناو بوتڵه‌كه بەرز دەبێتەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی دەوروبەر و هێزی تەقینی لە (35 بار بۆ 60) بارە.
گوتیشی: لەکاتی درووست‌کردنی بوتڵی غاز رەچاوی ئەوە کراوە، بەهۆی گەرمی لەکاتی تەقینی پارچە پارچە نەبێت، بەڵکو تەنیا لە ناوەڕاستی یان شوێنی لەحیمەکەی ببێتەوە بەشێوەی یەک پارچە ئەمەش شتێکی زۆر باشە بۆ سەلامەتی گشتی.
سه‌رکه‌وت کاڕەش روونیكرده‌وه، زۆربەی تەقینەوەی ئەو شوێنانەی غازی لێیە، ماوەیەکی زۆر غازی لێ بڵاوبووه‌تەوە، کە بە رێژەی 10% زیاترە و بریسكه‌ی گەرمی لە شوێنەکە هه‌یه، پێویسته ئه‌ومان له‌بیر بێت یەك لیتر غازی شل لە بوتڵه‌كه بڵاوببێتەوە، واتە 270 لیتر غاز بڵاوبووه‌تەوە
خۆپاراستن
به‌رگری شارستانی هه‌ولێر چه‌ند رێنماییه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه، تا خۆمان له رووداوی نه‌خوازراو بپارێزین، كه ئه‌مانه‌ن:
1- کاتێك کارت بە غاز نەما، بوتڵه‌كه بگرەوە.
2- نابێت بەهیچ شێوەیەك سەرچاوەی کارەبا بەکاربێت، ئەگەر غاز له شوێنێك بڵاوبووبێته‌وه.
3- لەکاتی بڵاوبوونەوەی غاز باشترین کار، کردنەوەی دەرگا و پەنجەرەیە بەمەبەستی هەوا گۆڕکێ.
4- لەکاتی گرگرتنی بوتڵی غاز، بەتانیەکی نیمچە تەڕ باشترین شتە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.
5- نابێت لەکاتی بڵاوبوونەوەی غاز مۆبایل بەکاربێت.
به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه بوتڵی غاز مەترسی تەقینی زۆر زۆر کەمە و جێگای ترس نییە وەک دەڵێن دەتەقێتەوە. ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، لەکاتی گڕگرتنی بوتڵی غاز مەشلەژێ و مەترسە و رێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هەمیشە بۆ په‌یوه‌ندیكردن ژمارە 115 لەبیرمەکە.