سی ئێن ئێن پێشکەشکارێکی خۆی دەركرد
"بەهۆی تێوەگلان لە یارمەتیدانی حاكمی نیویۆرک لە کەیسێکی دەستدرێژی سێکسیدا".

K24 – ههولێر:
کەناڵی تەلەڤزیۆنی CNN رایگەیاند، کریس کۆمۆ، پێشکەشکاری پێشووی بەرنامەی "Cuomo Prime Time" لە کارەکەی دوورخراوەتەوە.
بڕیاری دەرکردنی رۆژنامەنوسەکە دوای ئەوە دێت، كه کۆمپانیایەکی بواری یاسایی، یارمەتیدانی کۆمۆ بۆ براکەی ئەندریو کۆمۆ، پارێزگاری پێشووی نیویۆرکی یەکلایی کردهوە، کاتێک براکەی تۆمەتبارکرا بە دەستدرێژی سێکسی.
پارێزەر، دێبرا کاتز، کە بریکاری یاسایی خانمێکی هاوکاری کریس کۆمۆیە بە CNNـی راگەیاند، کریس کۆمۆ لە کەیسی دەستدرێژی کردنە سەر هاوکارێکی کریس لەلایەن ئەندریۆ کۆمۆوە، یارمەتی براکەی داوە.
وتەبێژی کەناڵەکەش گوتی: "بە پێی ئەو راپۆرتەی بە دەستمان گەیشتووە سەبارەت بە چۆنێتی یارمەتیدانی کریس بۆ براکەی لە کەیسێکی دەستدرێژی سێکسیدا، هۆکاری تەواومان لەبەردەست بوو بۆ کۆتایهێنان بە راژەکەی."
کریس کۆمۆ لەبارەی بڕیاری دەرکردنی لەو کەناڵە گوتی: "نەمدەویست بەمجۆرە لە CNN کۆتایی بە کارەکانم بهێنم، من پێم گوتون کە چۆن یارمەتی براکەمم داوە، هەرچەندە ئەوەی روویداوە جێی نیگەرانییە، بەڵام شانازی بە تیمەکەوە دەکەم کە زۆر یارمەتیدەر بوون لەوەی بەرنامەکەمان ببێتە یەکەمی کەناڵەکە، من قەرزاری هەموویانم و بیریان دەکەم."