هێرشكرایه سه‌ر سوپای عێراقی
"له گوندێكی سنووری دوبز"

K24- هه‌ولێر:
په‌یامنێری كورستان 24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، لە گوندی توێڵعەی سنووری دوبز داعش هێرشی كرده سه‌ر سەرسەنگەرێكی سوپای عێراق.
راشیگه‌یاند، له‌و هێرشه‌دا دوو سه‌رباز بریندار بوون كه یه‌كێكیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.
په‌یامنێری كوردستان 24 روونیكرده‌وه، سەنگەرەكە سەر بە فەوجی سێی لیوای 131 فیرقەی 8ـی سوپای عێراقه.
ماوه‌یه‌كه داعش جموجۆڵ و هێرشه‌كانی له زیادبووندایه، هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی ئه‌مڕۆ له به‌غدا له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، كۆبوونه‌وه.