کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر: بۆ وەرگرتنی ڤیزا داواکاری پێشکەش بکەن

خزمەتگوزارییەکە بەردەستە

ڤیزای ئەمەریکا
ڤیزای ئەمەریکا

K24 – هەولێر

کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان، خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە، بەشداربووانی پڕۆگرامە ئاڵوگۆڕەکان (Exchange Programs) بۆ وەرگرتنی ڤیزا دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

لە راگەیەندراوێکدا کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر رایگەیاند: "خوێندکاران و بەشداربووانی پڕۆگرامە ئاڵوگۆڕەکان، کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئێستا خزمەتگوزاری دەستپێکردووەتەوە، بۆ ئەو جۆرەی ڤیزا، ئێوە دەتوانن داواکاری بۆ پێشکەش بکەن، واتە جۆری ڤیزای ئێف و جەی (F and J)".

کونسوكخانەی ئەمەریکا راشیگەیاندووە: "داواکاری پێشکەش بکە، بۆ ئەو پڕۆگرامەی دەتەوێت لە ئەمەریکا بیخوێنیت، دوایین زانیارییەکانی تایبەت بە خزمەتگوزاری ڤیزای ماوە دیاریکراو (واتە بەدەر لە ڤیزەی کۆچ) لەسەر وێبسایتەکەمان بەردەستە".

Fly Erbil Advertisment