کەشوهەوای خراپ حەوت وڵاتی عەرەبیی گرتەوە
بۆ یهكهم جار شهپۆلێكی بهفربارین چهند شارێكی میسری گرتهوه و له ژمارهیهك وڵاتیش هۆشداری درا.. چهند كهسێك گیانیان لهدهستداوه

K24- ههولێر:
کەشوهەوای خراپ لە سەری سالێ نوێ بووە هۆکاری مردن لە عومان و بەربارینیش لە میسر و سعودییە قوتابخانەکانی داخست و هۆشداریش لە ئەنجامەکانی لە کوهیت و قەتەر و بەحرێن درا.
بەهۆی خراپی کەشوهەوا 6 کەس لە عومان گیانیان لە دەستداوە و پێشبینی دەکریت، تاو چوارشەممەی داهاتوو ئهو شهپۆلهی سەرما و سۆڵە بهردهوام بێت.
لە شارەکانی غەردەقە، سفاجا، شەرهم شێخ و ئەسیوت لە رۆژهەڵاتی میسر بۆ یەکەمین جار بەفرێکی زۆر باری و بەهۆی شەپۆلی سەرما دەرگای قوتابخانەكان داخران.
لە رۆژهەڵاتی سعودیەش بەفر باری و شەپۆلێکی سەرمای توند ءهو ناوچانهی گرتهوه، لە تەبوکیش بەفرێکی زۆر باریوە و وەزارەتی پەروەردەش دەوامی قوتابخانەکانی کردە پشوو، پێشبینیش دەکرێت شەپۆلەکە بەردەوام بێت.
لە چەند ناوچەیەكی شارقەی ئیماراتیش، قەدەخەی هاتووچۆ راگەیاندرا بۆ پاککردنەوەی لێکەوتەکانی لافاو و کردنەوەی رێڕەوەکانی ئاو.
حکومەتی کوهیت لە ترسی پێشبینیکردن بۆ کەشوهەوایەکی سەخت داوای راگرتنی گەشتە دەریاییەکانی کردووە و پێشبینی ههڵكردنی رەشەبایەکی بههێز لەسەر کەناراوەکانی دەکات.
بەحرهینیش داوای لە هاووڵاتییانی کردووە، بە هۆشیارییەوە رێگاکان بەکاربهێنن و لە هاتووچۆکردن ئاگاداری خۆیان بن، چونکە پێشبینی بارینێکی بارانێكی زۆر لە شانشینەکە دەکرێت.
H.B