پارێزگاری دیاله هۆكاری كوژرانی 11 سه‌ربازه‌كه‌ی عوزێم ئاشكرا ده‌كات
"له‌هیچیان كه‌م نه‌بوو"

K24- هه‌ولێر:
پارێزگاری دیاله هۆكاری كوژرانی 15 سه‌ربازی عێراقی له عوزێم ئاشكرا ده‌كات، رایده‌گه‌یه‌نێت، خۆیان كه‌مته‌رخه‌م بوونه.
موسه‌ننا ته‌میمی پارێزگاری دیالە رایگه‌یاند، هۆکاری سەرەکی رووداوه‌كه‌ی عوزێم و هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر ئه‌وان، کەمتەرخەمی خودی سەربازەكانە، چونکە بارەگاکەیان قەڵایە و کامێرای حەراریی و دووربینی شەوانیان هەیە و هەروەها بورجێکی کۆنکریتی چاودێریشیان هەیە.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022، چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی عوزێم هێرشیكرده سه‌ر سوپای عێراق، به گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، 15 سه‌رباز و پله‌دارێك كوژراون.
میدیا عێراقییه‌كان رایانگه‌یاند، له رۆژئاوای ناحییه‌ی عوزێم له نێوانی گوندی (تاڵعه و ئووم كه‌رامی) سه‌ر به پارێزگای دیاله، داعش هێرشیكرده سه‌ر فه‌وجی یه‌كی لیوای دووی سه‌ر به سوپای عێراق.
ميديا عێراقییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد، به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌ی چه‌كدارانی داعش 15 سه‌رباز و مولازمێك كوژران و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازیش بریندار بوون، ته‌رمی كوژراوان به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی خاڵس گوازرانه‌وه.