سلۆڤاکیا سیستمی بەرگریی ئاسمانی S-300 بە ئۆکرانیا دەدات

"ئەرکی ئێمەیە ھاوکاربین و بێ دەنگ نەبین لە بەرامبەر زیانی گیانی بەھۆی ھێرشەکانی رووسیاوە"

سیستمی به‌رگریی ئاسمانی S-300ی رووسیا
سیستمی به‌رگریی ئاسمانی S-300ی رووسیا

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆك وەزیرانی سلۆڤاکیا، ئێدوارد ھیگەر رایگەیاند، سیستمی بەرگریی ئاسمانی S-300یان بە ئۆکرانیا داوە.

سەرۆك وەزیرانی سلۆڤاکیا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەو ھەواڵانەی پشتڕاستكرده‌وه‌، کە سلۆڤاکیا سیستمی بەرگریی ئاسمانی S-300ی بۆ کیێڤ ناردووە.

ھیگەر نووسیویەتی: دەمەوێت ئەوە پشتڕاست بکەمەوە، کە سلۆڤاکیا سیستمی بەرگریی ئاسمانی S-300 ی بە ئۆکرانیا داوە، گەلی ئۆکرانیا بە بوێرییەوە بەرگریی ھەم لە وڵاتەکەیان، ھەمیش لە ئێمە دەکەن. ئەرکی ئێمەیە ھاوکاربین و بێ دەنگ نەبین لە بەرامبەر زیانی گیانی بەھۆی ھێرشەکانی رووسیاوە".

پێشتریش ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاندووه‌، كه‌ به‌ بڕی 100 ملیۆن دۆلار هاوكاری سوپای ئۆكرانیا ده‌كات و مووشه‌كی جاڤلین بۆ كیێڤ ده‌نێرێت.

Fly Erbil Advertisment