كێبڕكێیه‌كی توند له‌سه‌ر راهێنه‌ره‌كه‌ی ئا‌یاكس ده‌ستیپێكردووه

یانەی لایپزیگی ئەڵمانی دەچێتە نێو رکابەرییەکەکانی مانچێستەر یونایتد بۆ بەدەستهێنانی ئێریک تێن هاگی راهێنەری هۆڵەندی.
کارگێری مانچێستەر یونایتد دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزە ئێریک تێن هاگی راهێنەری ئەیاکسی هۆڵەندی لە شوێنی راڵف رانیک بکاتە راهێنەر و هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ تێن هاگی 52 ساڵ چڕ کردووەتەوە.
بەڵام رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی ئاشکرای کردووە یانەی لایپزیگی ئەڵمانی هاوشێوەی مانچێستەر یونایتد دەیەوێت دەستی بگات بە تێن هاگ و گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە کە لایپزیگ تەنانەت دەستی بە گفتوگۆ کردووە و ئۆفەرێکی گرانبەهایان بۆ چەند ساڵێک ئامادە کردووە و ئامادەشن ئەو بڕە پارەیە بدەن کە یانه‌ی ئا‌یاكس لە بەرامبەر رۆیشتنی تێن هاگ داوای کردووه.
ئێرك تێن هاگ له 2003 وه‌كو یاریزان له یانه‌ی توێنتی هۆڵه‌ندی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند و له هه‌مان ساڵ له‌گه‌ڵ تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌كه وه‌كو راهێنه‌ر ده‌ستبه‌كاربوو تا 2009 راهێنانی به سه‌رجه‌م یانه‌كانی توێنتی كرد، پاشان بووه یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی ئایندهۆڤن، له 2015 بووه راهێنه‌ری تیپی دووه‌می یانه‌ی بایرن میونشن، له‌ه‌ته‌ی ساڵی 2017ـه‌وه راهێنه‌ری یانه‌ی ئایاكسه، 2 نازناوی خولی هۆڵه‌ندا، 2 نازناوی جامی هۆڵه‌ندا و نازناوێكی جامی سووپه‌ری ئه‌و وڵاته‌ی به‌ده‌ستهێناوه.