"سیاسەت و دیپلۆماسیەتی یەكێتی لە شەقام و كۆڵانەكانی سلێمانی تا دەباشانە"

"یه‌كێتی دابه‌زیووه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ی خه‌ریكی دزینی پاره‌ی خانه‌نشینانه‌"

بڵند ئیسماعیل، ئەندامی سەركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان
بڵند ئیسماعیل، ئەندامی سەركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان رەخنەی توند لە یەكێتی دەگرێت رایده‌گه‌یه‌نێت، سیاسەت و تێگەیشتنی یەكێتی لە كۆڵانەكانی سلێمانی و دەباشان تێپەڕ ناكات و كاتێك دەبینن لە ناوەندە بڕیار بەدەستەكانی جیھان پێشوازی لە سەرکەوتنەکانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەكرێت.

بڵند ئیسماعیل، ئەندامی سەركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، پارتی چی بكات کە سیاسەت و دیپلۆماسیەتی یەكێتی لە شەقام و كۆڵانەكانی سلێمانی تا دەباشانە.

بڵند ئیسماعیل راشیگه‌یاند، یه‌كێتی هه‌میشه‌ پۆست و پله‌ی باشیان له‌ناو حكومه‌تدا هه‌بووه‌، وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و كۆمه‌ڵێك وه‌زاره‌تی گرنگیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: "یه‌كێتی هه‌میشه‌ خۆیان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن و به‌رهه‌ڵستكار نیشان ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌یه‌ شان ناده‌نه‌ به‌ر به‌رسیارێتی".

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ پێشەوا ھەورامانی گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، یه‌كێتی پێگه‌ی خۆی ونكردووه‌، به‌رۆژ له‌ناو حكومه‌ته‌ و به‌ شه‌ویش میدیا فه‌رمی و سێبه‌ره‌كانی خستووه‌ته‌ دژایه‌تیكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

گوته‌بێژی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاند، به‌داخه‌وه‌ یه‌كێتی دابه‌زیووه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ خه‌ریكی دزینی پاره‌ی خانه‌نشینان و بازرگانیكردنه‌ له‌ بازگه‌كان.

یەكێك بەرنامە سەركەوتوەكانی كابینەی نۆیەم  پتەوبوونی پەیوەندییە دیپلۆماسیەكانیەتی لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی جیهان و بەهێزیی پێگەی کوردستان وایکردووە كە رۆژ لە دوای رۆژی سەردانی شاندە بیانییەکان بۆ هەولێر، سەردانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ وڵاتان زیاتر بن، بەمەبەستی فروانكردنی پەیوەندییە سیاسی، ئابووری و بازرگانیەكانی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەو وڵاتانە، بەڵام یەكێتی چاوی بە سەركەوتنە دیپلۆماسیەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەڵنایەت لە كاتێكدا ئەو سەركەوتنانە بۆ ھەموو خەڵكی كوردستانە.

Fly Erbil Advertisment