ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین له دوا قۆناغی وشكبووندایه
"زۆربه‌ی به‌له‌مه‌كان راگیراون"

K24 - هەولێر:
یه‌ده‌گی ستراتیژی ئاو له پارێزگای دیاله به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 90 دابه‌زیووه، ده‌ریاچه‌ی حه‌مرینیش له‌و پارێزگایه‌دا خه‌ریكه وشك ده‌بێت و جوڵه‌ی راوچییه‌كانی ناوچه‌كه سنوور دار بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌ی سه‌عدییه له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین له دۆخێكی خراپدایه، خه‌ریكه به‌ره‌و وشكبوونه‌وه ده‌چێت.
ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره راشیگه‌یاند، خه‌ریكه كاری راوچییه‌كان له‌و سنووره‌دا كۆتایی پێدێت، زۆربه‌ی به‌له‌مه‌كان راگیراون، ناوچه‌كه به‌ره‌و بیابانبوون ده‌چێت.

هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین خه‌ریكه وشك ده‌بێته‌وه، له ساڵی 2019 له‌به‌ر ئه‌و ده‌ریاچه‌یه‌دا خه‌ریك بوو ناوچه‌كه ئاو بیبات، له‌ڵام ئێستادا له دواقۆناغی وشكبووندایه.
هاووڵاتیانی ناوچه‌كه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ره‌نگه كێشه‌یه‌ك بۆ وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین هه‌بێت، كه بووه‌ته هۆكاری دروستبوونی ئه‌و كاره‌ساته.