به‌ فه‌رمی واده‌ی به‌خشینی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری 2022 ئاشكرا كرا

خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر
خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر

گۆڤاری فرانس فووتبۆلی فەرەنسی کە ساڵانە خەڵاتی بالۆن دۆر پێشکەش بە باشترین یاریزانی جیهان دەکات، بۆ ئەم وەرزەش حەڤدەی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵی دیاریکردووە، بۆ پێشکەش کردنی خەڵاتەکە بە باشترین یاریزانی جیهان.

 لە رۆژی دوازدەی مانگی هەشتی ئەمساڵ ناوی بەربژێرەکان ئاشکرا دەکرێن، لە قۆناغی یەکەم 30 یاریزان دەست نیشان دەکرێن و لە قۆناغی کۆتاییش سێ یاریزان دەمێننەوە و کێبڕکێی لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتەکە دەکەن.

پێشتر گۆڤارە فەرەنیسەکە باشترین یاریزانی لە ماوەی یەک ساڵی دیاری دەکرد واتە ئاست و ئەنجامەکانی یاریزانەکان لە ماوەی یەکساڵ پێوەر بوون، بەڵام ئەمساڵ گۆڕانکاری بەسەر شێوازی دیاریکردنی باشترین یاریزان کراوە و، پێوەری دیاریکردنی باشترین یاریزانە لە ماوەی یەک وەرز دەبێت نەک یەک ساڵ.

ئەم وەرزە چەندین یاریزانی توانیویانە ئاستێکی باش پێشکەش بکەن و دیارترین پاڵێوراوانی خەڵاتەکەش، کەریم بێنزێما، کیڤن دێ برۆین، کلیان مباپێ، رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی، محەمەد سەڵاح و سادیۆ مانێ.

ئەو پاڵێوراوانەی کە سەرچاوە جیهانیەکان بە پاڵێوراوی دەزانن، تاوەکو ئێستا هیچ خەڵاتێکی بالۆن دۆریان بەدەست هێناوە و، هەر کامەیان خەڵاتەکە بباتەوە، دەبێتە جاری یەکەم لە مێژوودا ببێتە خاوەنی.

ئه‌و یاریزانانه‌ی كه‌ ره‌نگه‌ خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری ئه‌مساڵ له‌ نێوان یه‌كێكیان یه‌كلایی بێته‌وه‌
ئه‌و یاریزانانه‌ی كه‌ ره‌نگه‌ خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری ئه‌مساڵ له‌ نێوان یه‌كێكیان یه‌كلایی بێته‌وه‌

 

Fly Erbil Advertisment