تێن هاگ چاره‌نووسی كریستیانۆی یه‌كلایی كرده‌وه‌

ئێریك تێن هاگ راهێنه‌ری مان یونایتد و كریستیانۆ رۆناڵدۆ
ئێریك تێن هاگ راهێنه‌ری مان یونایتد و كریستیانۆ رۆناڵدۆ

ئیریک تێن هاگ ڕاهێنەری هۆڵەندیی یانەی مانچستەر یونایتد رایگەیاند کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ "بۆ فرۆشتن نییە"، لە کاتێکدا دەنگۆی ڕۆیشتنی ئەستێرە پورتوگالییەکە بڵاوبووەتەوە و لەگەڵ شەیتانە سوورەکان گەشتی تایلاندی نەکردووە.

ئیریك تێن هاگ راهێنه‌ری نوێی مانچێسته‌ر یونایتد له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كه‌ له‌ بانكۆنكی پایته‌ختی تایلاند به‌ڕێوه‌چوو، جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ فرۆشتن نیە، ده‌شڵێت: كریس لە پلانەکانی ئێمەدایە، بەڵام بەهۆی کێشەی کەسییەوە لەگەڵمان نیە، ئێمە لەگەڵ ڕۆناڵدۆ پلانی ئەم وەرزە دادەنێین و چاوەڕێی کارکردنم لەگەڵیدا، ئەوە هەموو شتێکە کە باسی بکەم.

تێن هاگ گوتیشی: پێش ئەوەی هەواڵی رۆیشتنی كریستیانۆ بڵاو ببێتەوە قسەم لەگەڵ کریستیانۆ کرد، گفتوگۆیەکی باشم لەگەڵیدا کرد، ئەو پێی نەوتم کە دەیەوێت بڕوات، ئێمە دەمانەوێت دوو یاریزانی گونجاو بۆ تیپەکەمان زیاد بکەین، بەڕاستی تیپێکی باشمان هەیە، کار لەسەر باشترکردنی پێکهاتەکەمان دەکەین.

لەبارەی گواستنه‌وه‌ی فرانكی دی یۆنگ، راهێنه‌ره‌ نوێیه‌كه‌ی مان یونایتد گوتی: هەرگیز باسی ئەو یاریزانانە ناکەم کە گرێبەستیان لەگەڵ یانەکانی تردا هەیە، من وەڵامی پرسیارەکەی دی یۆنگ نادەمەوە، به‌ڵام ئێمە هێشتا بەدوای یاریزاندا دەگەڕێین لە هێڵی ناوەڕاست و هێرشبردن، بێگومان دەبێت هەموو یاریزانەکان بناسم و ئەوەش کاتی دەوێت، بەڵام هاری ماگوایه‌ر چەند ساڵێکە سەرکردەیەکی ناسراوە و سەرکەوتنی زۆری بەدەستهێناوە، بۆیە گومانم لەوە نییە كه‌ ئه‌و یه‌كێكه‌ له‌ باشترینه‌كان و وه‌كو كاپتنی مان یونایتد ده‌مێنێته‌وه‌.

ئێریك تێن هاگ راهێنه‌ری مان یونایتد
ئێریك تێن هاگ راهێنه‌ری مان یونایتد

 

Fly Erbil Advertisment