دەستبە‌سه‌ر سامانی سیاسه‌تمه‌دارێكی عێراقیدا گیرا
پێشتر رەخنەی تووندی لە نووری مالیکی گرتووە

K24 – هەولێر
بە بڕیارێکی وەزارەتی دارایی عێراق، دەستبەسەر سامانی میسال ئالووسی داگیرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15 ـی ئابی 2022، میسال ئالووسی، سیاسه‌تمه‌داری عێراقی و ئه‌ندامی پێشووتری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق فه‌رمانی ده‌ركردووه، به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رجه‌م بڕه پاره گوازراو و نه‌گوازراوه‌كانی.
به‌پێی ئه‌و ره‌شنووسه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق داوای له ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و بانكه حكومییه‌كان كردووه ده‌ستبه‌به‌سه‌ر سه‌رجه‌م بڕه پاره‌ی گوازراوه و نه‌گوازراوه‌ی میسال ئالووسی، سیاسه‌تمه‌داری عێراقیدا بگرن.
له تویتێكدا ئالووسی، سه‌ركۆنه‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی كرد و دووپاتیكرده‌وه، كه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر چالاكییه سیاسییه‌كانی و، بڕیاره‌كه ناتوانێت بیوه‌ستێنێت.
میسال ئالووسی پێشووتر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بووه و له‌دوای ئاڵۆزبوونی دۆخی عێراق و سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كانی لایه‌نگرانی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، چه‌ند جارێك له چاوپێكه‌وتنه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كاندا ره‌خنه‌ی تووندی له نووری مالیكی گرتووه و داوای له خه‌ڵكی عێراق كردووه پشتیوانی خۆپیشاندانه‌كانی لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در بكه‌ن.

