سێ هاووڵاتیی قەزای سێمێل لە باکووری کوردستان گیانیان لەدەستدا
پیاوێک لەگەڵ هاوژین و خوشکەکەی گیانیان لەدەستداوە ،کوڕەکەشی تەندروستی ناجێگیرە

K24 – ههولێر:
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆدا، لە شاری باتمانی باکووری کوردستان سێ هاووڵاتیی دانیشتووی کۆمەڵگەی مسێریکێی سەر بە قەزای سێمێل گیانیان لەدەستدا و هاووڵاتییەکی دیكهش برینداربوو.
ئەمڕۆ دووشەمەممە (22 ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022)، سەرچاوەیەک لە قەزای سێمێل بە کوردستان24 ـی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ خێزانێکی دانیشتووی کۆمەڵگەی مسێریکێی سەر بە قەزای سێمێلی سهر به پارێزگای دهۆك لە شاری باتمانی باکووری کوردستان تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون. لە ئەنجامی رووداوەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا، کەسێکیش بە سەختی برینداربوو.
سەرچاوەکە گوتیشی: قوربانیانی رووداوەکە هەموویان لە یەک بنەماڵەبوون، پیاوێک لەگەڵ هاوژین و خوشکەکەی گیانیان لەدەستداوە ،کوڕەکەشی تەندروستی ناجێگیرە.
روونیشیكردهوه، خێزانەکە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەردانی باکووری کوردستانیان کردبوو، بڕیاربوو لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەمڕۆ تووشی رووداوی هاتووچۆ بوونە.