ئێریك تێن هاگ: له‌مه‌ودوا ده‌بمه هاوڕێی كریستیانۆ

ئێریک تێن هاگ راهێنەری مانچێستەر یونایتد لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی سکای سپۆرتس دەڵێت: پێویستە كریستیانۆ رۆناڵدۆ خۆی لەگەڵ شێوازی یاریکردنی ئەم وەرزەی مانچێستەر یونایتد بگونجێنێت، چونکە بەراورد بە وەرزی رابردوو گۆڕانکارییان کردووە و ئەم یاریزانەش بەشداری کەمپی مەشقی یانه‌كه‌ی له هاوینی ئه‌مساڵ نەکردووە، دەشڵێت: دەبمە هاوڕێی کریستیانۆ و هەندێکجاریش دەبمە راهێنەری.
ئیریك تێن هاگ راهێنه‌ری مان یونایتد له چاوپێكه‌وتنه تهلهڤزیۆنییهكهیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر بێت و كریستیانۆ خۆی له‌گه‌ڵ شێوازه نوێیه‌كه‌ی راهێنه‌ر بگونجێنێت ده‌بێته یاریزانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه.
تێن هاگ گوتیشی: كریستیانۆ بۆ ئه‌وه دروستكراوه كه له پێشه‌وه وه‌كو یاریزانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام به مه‌رجێك خۆی لەگەڵ شێوازی یاریکردنی تیپەکەمان بگونجێنێت، کاتێکیش ئەم کارەی کرد، ئەوا دەبێتە یاریزانی یەکلاکەرەوە کە هەر خۆی بۆ ئەوە دروست کراوە، ئێمە تیپەکەمان بە تەواوی بۆ ئەم وەرزە ئامادەکردووە، بەڵام رۆناڵدۆ لە کۆمەڵەکەمان دابڕا و پەیوەندی بە کەمپی مەشقی نەکرد و ئامادەکاریی نەکرد، هەموومان دەزانین ماوەی ئامادەکاریی چەندە گرنگە، بەڵام رۆناڵدۆ بەشداری نەکرد، ئێمە لە کاتی ئامادەکارییەکان کارمان لەسەر شێوازی نوێ کردووە و بەراورد بە وەرزی رابردوو لە هەموو رووێکەوە شێوازەکەمان گۆڕیوە، هه‌وڵیش ده‌ده‌م من ببمه هاوڕێی رۆناڵدۆ و هەندێکجاریش دەبمە راهێنەری.
راهێنه‌ره هۆڵه‌ندییه‌كه‌ی مان یونایتد لەبارەی ئەو یاریزانانەی لە خولی هۆڵەندیەوە هاتوون، ده‌ڵێت: ئه‌و یاریزانانه‌ی له خولی هۆڵه‌ندی بۆ مان یونایتد گواستوومه‌ته‌وه، یەکەم له‌سه‌ر ببنهمای ئه‌وه بووه ئه‌و یاریزانانه یاریزانی كاریگه‌ر و نێوده‌وڵه‌تین، دووەمیش لە چامپیۆنزلیگ ئه‌وانم بینیوه و ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردووه، سێیەمیش توانای تاکەکەسیان هەیە و دەتوانن لە بەرزترین ئاستدا یاریی بکەن.