تێن هاگ: كریستیانۆ دهتوانێت بگهڕێتهوه پێگهی خۆی

ئێریک تێن هاگ راهێنهری مانچێستهر یونایتد لەسەر دوورخرانەوەی توماس تۆخێل لە راهێنەرایەتی دەڵێت هەواڵێکی چاوەڕواننەکراو بوو، چونکە هێشتا سەرەتای وەرزە، دەشڵێت کریستیانۆ دەتوانێت بگەڕێتەوە پێگەی خۆی لە پێکهاتەی یانەکەیان، ئاماژە بەوەش دەکات ئانتۆنی لەگەڵیان سەرکەوتوو دەبێت.
ئێریک تێن هاگ، راهێنەری مانچێستەر یونایتد له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا پێش یارییهكهی سبهی له یۆرۆپالیگ بهرامبهر ریال سوسیداد دڵگرانی خۆی له دوورخرانهوهی تۆماس توخێل دهربڕی، لهمبارهیهوه گوتی: بە داخەوە کە توخێل لە راهێنەرایەتی چێڵسی دوورخرایەوە، هیچ کۆمێنتێکم نییە لەسەر ئەم بابەتە، ئەوە پەیوەندی بە چێڵسیەوە هەیە نەوەک مانچێستەر یونایتد، بێگومان هەواڵێکی چاوەڕواننەکراو بوو، چونکە هێشتا سەرەتای وەرزە.
ئێریك تێن هاگ لە بارەی کریستیانۆ رۆناڵدۆوە گوتی: راستە کریستیانۆ بە کەمی بەشداری یارییەکانی کردووە و سەرەکی نەبووە، بەڵام ئەو یاریزانێکە دەتوانێت پێگەی خۆی لە پێکهاتەی مانچێستەر یونایتد بگەڕێنێتەوە، ئێمە دەمانەوێت سەرجەم یارییەکان لە سەرجەم پاڵەوانییەتیەکان ببەینەوە، بە هەموو توانامان کار دەکەین، کۆمەڵێک یاریزانی باشمان هەیە، ئامانجی ئێمە تەنیا سەرکەوتنە.
راهێنهره هۆڵهندییهكهی مان یونایتد گوتیشی: بێگومان ئانتۆنی کاریگەرییەکی زۆر باشی لەسەر تیپەکەمان هەبووە، هەمووان لەگەڵ ئەو بۆچوونەن، هەروەها بە خێرایی خۆی لەگەڵ تیپەکەمان گونجاند، من دڵنیام لەگەڵ ئێمە سەرکەوتوو دەبێت.
یانهی مانچێستهر یونایتد سبهی له كاتژمێر 10:00ـی شهو، یهكهمین یاریی لهم وهرزه له یۆرۆپالیگ له نێو ئۆڵدترافۆرد بهرامبهر ریال سوسیداد دهكات.