شرۆڤه‌كارێكی عه‌ره‌ب كێشه گه‌وره‌كه‌ی چاڤی ئاشكرا ده‌كات

یانه‌ی بارسێلۆنا به راهێنه‌رایه‌تی چاڤی هێرناندێز خه‌ریكه بۆ دووه‌مین وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ ماڵئاوایی بكات، شرۆڤه‌كارێكی عه‌ره‌ب هۆكاری ناجێگیری ئێستای ئاستی بارسێلۆنا بۆ دوو یاریزانی یانه‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
بارسێلۆنا شه‌وی رابردوو له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر به ئینته‌ر میلان به 3 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسانبوون، به‌مه‌ش بارسێلۆنا بۆ گه‌یشتن به قۆناخی 16 پێویستی به موعجیزه‌یه و به ئه‌گه‌رێكی زۆر یۆرۆپالیگ چاوه‌ڕێی ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌د ئه‌بوتریكه شرۆڤه‌كاری تۆپی پێ له كه‌ناڵی بی ئێن سپۆرتسی قه‌ته‌ری رایگه‌یاند چاڤی هێرناندێز تاوه‌كو جیرارد پیكێ و سێرجیۆ بۆسكێتس له پێكهاته‌كه‌ی دوورنه‌خاته‌وه حاڵی له ئێستا باشتر نابێت.
ئه‌بوتریكه ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی میسر جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه چاڤی پێویسته چیتر به سۆزه‌وه سه‌یری پیكێ و بۆسكێتس نه‌كات، پێویسته به عه‌قڵ بیر بكاته‌وه كه ئه‌م دوو یاریزانه به كه‌لكی ئێستای پرۆژه نوێیه‌كه‌ی نایه‌ن و بارسێلۆنایان به ته‌واوه‌تی خنكاندووه، ده‌بێت له‌مه‌ودوا پلانه‌كانی له‌سه‌ر دی یۆنگ و كیسێ دابڕێژێت و واز له‌و دوو یاریزانه بێنێت.