جهزائیر.. بههۆی ئهوهی شووی پێ نهكرد كوڕێك كچێك دهسووتێنێ

K24 – ههولێر:
لە گوندێكی سەر بە هەرێمی تیزی ئۆزۆی ناوچە خێڵەكییەكانی جەزائیر، كوڕێكی گەنج دوای ئەوەی دەچێتە خوازبێنی كچێكی دراوسێیان، كچەكە پێی رازی نابێت، كوڕەكە گڕی تێبەردەدات و دەیسووتێنێت.
رۆژنامەی (لۆڤیگارۆ)ـی فەرەنسی لە زاری چەند سەرچاوەیەكی ناوخۆیی جەزائیری بڵاویكردەوە، كچە تهمهن 28 ساڵییهكه پیشهی مامۆستای زمانی فەرەنسی بووە، لەو كاتەی لەسەر شەقامێك چاوەڕێی هاتنی پاسی كردووە تا بچێتە قوتابخانە، كوڕەكەی دراوسێیان رێی لێگرتووە و بەنزینی پێداكرد و دواتر گڕی تێبەردا.
رۆژنامهكه زیاتر روونیكردهوه، كچەكە بە پلەی سێ سووتاوە، دوای ئەوەی لە هەڵمەتێكدا پارە بۆ چارەسەركردنی كۆكراوەتەوە، ئێستا براوەتە نەخۆشخانەیەكی ویلایەتی لاباز لە ئیسپانیا و لەژێر چاودێریی چڕی پزیشكدایە.